گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دا

2021.03.15 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دا

ناس کورد-

بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکیان دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکد کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بووژاندنەوە و گەشەپێدانی وەبەرھێنان و نەهێشتنی ڕۆتین و دروستکردنی پۆرتاڵێکی تایبەت بۆ زوو ڕاییکردنی کاری وەبەرھێنەران و دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاوو تەواونەکراوەکان و دانانی میکانیزمێک بۆ چۆنیەتی گۆڕینی سێکتەرەکانی وەبەرهێنان،  تاووتوێ کرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاندوووە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە، کاریکردووە لە پێناو فراوانکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی لە ڕێگەی داڕشتنەوە و هەموارکردنی یاساکانی وەبەرهێنان و برەودان بە خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان و پەیڕەوکردنی سیستەمی یەک پەنجەرەیی، تا پرۆسەی وەبەرهێنان خێراتر ببێت و بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بێت .

 

ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چەندین بڕیار لە بارەی گەشەپێدانی وەبەرھێنان و ڕێکخستنەوەی پێدانی مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دران.