گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەمەکە ئاوەژوبۆتەوە 

لێدوانى بەرپرسێکى یەکێتى لەبارەى کۆبوونەوەى چاوەڕوانکراوى بارزانى و لاهور جەنگى 

2021.03.15 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى بەرپرسێکى یەکێتى لەبارەى کۆبوونەوەى چاوەڕوانکراوى بارزانى و لاهور جەنگى 

ناس کورد-

ئەندامێکى مەكتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژە بە ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى چاوەڕوانکراوى نێوان مەسعود بارزانى و لاهور شێخ جەنگی  دەکات و دەڵێت "ئێستا هەڕەمەکە ئاوەژوو بووەتەوە و داواکاری خەڵک بووەتە بڕیاری یەکێتی".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی یەکێتی (15ی ئازاری 2021) لەمیانی لێدوانیکی ڤیدیۆیى بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند،  لەدوای کۆنگرەوە مەنهەجیەتی یەکێتی گۆڕاوە و نەهجی یەکێتی ئیستا بەشێوەیەکە کە هەرەمەکە ئاوەژوو بووەتەوە و داواکاری جەماوەر بووەتە هەڵوێست و بڕیاری یەکێتی و بڕیاری هاوسەرۆکایەتی یەکێتی، جاران بەشێوەیەکی دیکە بوو.

 

لەبارەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی و بەتایبەت کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی وتی "هەر شتێک لە بەرژوەندی خەڵک بێت هاوسەرۆکانی یەکێتی و کاک لاهوریش ئاماژەی پێدا ئامادەیی هەیە، بەڵام دەبێت کۆبوونەوەکە ئامانجێکی هەبیت خزمەتی خەڵک بێت نەک تەنها دانیشتنێک بێت".

 

لێدوانەکە دواى شکستى هەوڵى کۆبوونەوەى نێوان مەسعود بارزانى و لاهور شێخ جەنگى دێت، بەهۆى دانانى مەرجى "داواى لێبوردن" لەلایەن هەردووکیانەوە.  

 

ڕۆژى (شەممە)ى رابردوو بەرپرسێکی بارەگای بارزانی کۆبوونەوەى بارزانى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى بەستەوە بەمەرجى داواى لێبوردن "لەبارەی 16ی ئۆکتۆبەر"، دواتریش سكرتارييەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی داواى لێبوردنى لەبارەى "ریفراندۆم و رووداوەکانى شنگال" وەک مەرجى کۆبوونەوەى لەو شێوەیە دیاریکرد.