گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شاندێکى باڵاى ئەمنیى عێراق گەیشتە شنگال

2021.03.15 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکى باڵاى ئەمنیى عێراق گەیشتە شنگال

ناس کورد-

دواى دروستبونى گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان ژمارەیەک لەهاوڵاتیانى شارۆچکەى شنگال و سوپاى عێراقدا، بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخەکە و لێکۆڵینەوە لەو دۆخە شاندێکى ئەمنیى گەیشتە شنگال.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى عێراق (15ى ئازارى 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ شاندێکى ئەمنیى حکومەتى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەڕوداوى ڕێگریکردن لەسوپاى عێراق بۆچوونە ناو شارۆچکەکەوە گەیشتووەتە شنگال.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، شاندەکە پێکهاتوون لەقاسم ئەعرەجى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى و عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا سوپاسالار و عەبدولئەمیر شەمەرى جێگرى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکان و قاسم محەمەد بەڕێوەبەرى هەواڵگرى سەربازى و گەیشتوونەتە شارۆچکەکە.

 

باسى ئەوەش کراوە، لەگەڵ گەیشتنى ئەو شاندە بۆ ئەو ناوچەیە، چاودێرى دۆخى ئەمنى شنگال دەکەن و هەروەها لەهۆکارى گرژی و ئاڵۆزییەکانى چەند ڕۆژى ڕابردوو دەکۆڵنەوە.

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان هێزێکى سەر بەسوپاى عێراق و ژمارەیەک لەدانیشتوانى شارۆچکەى شنگال دروست بو و بەهۆى ئەوەى دانیشتوانى شنگال ڕێگریان لەو هێزەى عێراق گرتبوو بۆ چەند ناوچەیەک جموجۆڵ بکات.

 

بەپێى ڕێککەوتنى حکومەتى هەرێم و فیدراڵ، دۆخى شنگال ئاسایى دەکرێتەوە و دۆسییەى ئەمنیش دەدرێتەوە دەستى هێزە عێراقیەکان بەهەماهەنگى لەگەڵ هەرێم و چەند هێزێکى سەر بەپەکەکەش لەو شارۆچکەیە دوور دەخرێنەوە،  بەڵام تائێستا هیچ ڕاگەیەنراوێکى فەرمى لەبارەى جێبەجێکردنى تەواوى ڕێکەوتنەکەوە لەلایەن هەولێر و بەغداوە نەخراوەتە ڕوو.