گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشنیارێکى ئێران بۆ هەڵگرتنى ڤیزا لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکرێت

2021.03.15 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیارێکى ئێران بۆ هەڵگرتنى ڤیزا لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

لەپێشنیارێکدا کە وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئاراستەى حکومەتى وڵاتەکەى کرووە، داوا دەکات ڤیزاى سەردان بۆ پاسەپۆرتى ئاسایى لەنێوان ئێران و عێراق هەڵبگیرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ئەنجومەنى سەرۆک وەزیرانى ئێران (15ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە لەمیدیا فەرمییەکانى ئێراندا بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشینارێکى بۆ هەڵوەشاندنەوەى ڤیزاى داخڵ بوون لەگەڵ عێراقدا خستووەتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران بۆ گەیشتنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ عێراقدا لەسەر ئەو پرسە.



ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پێشنیارەکەش خراوەتە بەرنامەى کارى لیژنەى سیاسەت و بەرگرییەوە لەئەنجومەنى وەزیران بەمەبەستى تاوتوێکردنى و دەرکردنى بڕیارێکى پێویست لەو بارەیەوە.

 

باس لەوەش کراوە، پێشنیارەکە لەسەر ڤیزاى ئاساییە بەو مەرجەى هەردوو وڵات ئەو کارە بکەن و یەک لایەنە نەبێت.