ناس کورد-
ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە و چەند داوایەکیان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە گردبوونەوەکەدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەی بوو و ئەو خوێندکارانە قسەیان بۆ ڕایانگەیاند، "ئێمە تەنها 20 ڕۆژمان بۆ دانراوە بۆ پێداچوونەوەی وانەکان لە پێش تاقیکردنەوەی وزاری، بەڵام ئەو ماوەیە زۆر کەمە و داوادەکەین کە ئەو ماوەیەمان بۆ درێژبکرێتەوە."
ئەو خوێندکارانە داواش دەکەن کە مەنهەجی خوێندنیان بۆ کەم بکرێتەوە و یەکێک لە خوێندکارەکان وتی، "مامۆستاکانمان تەنها لاپەڕە هەڵدەدەنەوە و زۆر بە خێرایی وانەکان دەخوێنین و فریاناکەوین."
هاوکات داواش دەکەن، ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خوێندنگاکان جدیتر بکرێن و بەوتەی خۆیان ڕێکارەکان وەک خۆی جێبەجێ ناکرێن.
دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممەش لە چەند ناوچەیەکی دیکە خوێندکارانی پۆلی 12 گردبوونەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەوەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە 10-4-2021 دەستپێبکەن، هەروەها لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوەی وزاری ئەنجامبدرێت.