ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ ڕاگرتنی دەوامی پۆلی 12 کە بەردەوامن لە دەوامکردن، دەشڵێت، دیارنییە دوای 25ی مانگ دەوامی قۆناغەکانی دیکە دەستپێدەکاتەوە یاخود نا، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن کە خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەئێستادا لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی پێشنیارێک دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بەپڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵی عێراق پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم (دووشەممە 15ی ئازاری 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕایگەیاند، " ئێمه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقمان نه‌كردووه به‌نموونه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیشه‌كانی ئه‌وان بڕۆین، چونكه ئێمه پڕۆگرامی خۆمانمان هه‌یه، بۆچوونی خۆمان هه‌یه، شێوه‌ی كاركردنی خۆمان هه‌یه بارودۆخی كوردستانیش هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جیاوازه له‌بارودۆخی عێراق هه‌تا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڤایڕه‌سه‌كه‌ش بێته پێشه‌وه ئێره وه‌ك بەشەکانی تری عێراق نیە ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ی نه‌كردووه تابه‌وشێوه‌یه‌ی عێراق لێی بترسین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێمه نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مساڵی خوێندن بفه‌وتێت واته قۆناغی 12 وه‌كو قۆناغه‌كانی تر بێت، هه‌رچه‌ندە به‌ڕاستی ئه‌مساڵ زیانێكی زۆرمانكردووە له‌مه‌سه‌له‌ی كات و له‌مه‌سه‌له‌ی خوێندن، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت ساڵه‌كه ببێت به‌ساڵێكی "سوه‌ریی" و ته‌نها خوێندكاره‌كان ده‌ربچێنین و ببڕێته‌وه واته ئێمه ده‌مانه‌وێت لانی كه‌می خوێندن و فێركردن هه‌بێت له‌كوردستاندا."
دەربارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن بریکاری وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکردووە، "كێشه‌كه له‌یه‌ک شت دایه نه‌ك هه‌ر له‌كوردستاندا، به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا كه‌س نازانێت ئه‌م ڤایڕه‌سه هه‌تا 25 ی مانگ چی لێ به‌سه‌ردێت؟ واته ئایا گه‌شه ده‌كات یاخود ده‌بێت به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له‌سه‌ر قوتابیان و مامۆستایان و دایک و باوكان، ئێمه نازانین به‌ڵام له‌پلانماندا بووه و له‌پلانماندایه هه‌تا ئێستاش ساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت و ده‌وام بكرێت ئیتر بارودۆخه‌كه‌ش چۆن ده‌بێت ئێمه نازانین."
سەبارەت چارەنوسی پڕۆسەی خوێندنی پۆلی 12 کە لە ئێستادا بەردەوامە بریکاری وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە، " پۆلی دوانزه‌كان هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كامڵن وه‌كو بازنه‌ی یه‌كه‌می خوێندن نیین، تا ڕاده‌یه‌ك گه‌نجانێكی كامڵن و ده‌توانن خۆیان بپارێزن هەروەها زیاتر ده‌توانن سوود له‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ببینن مه‌سه‌له‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه‌پۆلی دوانزه، پۆلێكی زۆر هه‌ستیاره واته ساڵێكی تر ئه‌گه‌ر دوانزه ده‌وام نه‌كات خوانه‌خواسته خوێندنه‌كه‌یان بفه‌وتێت ئه‌ی زانكۆكان كێ وه‌ربگرن؟ له‌به‌رئه‌وه زۆر بایه‌خ به‌پۆلی دوانزه ده‌درێت."
جەختیشیکردووەتەوە، "هه‌تا ئه‌م ساته هیچ پلانێك نییه بۆ ڕاگرتنی خوێندن له‌پۆلی دوانزه‌كاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه پلانمان داناوه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ خوێندنه‌كانیان له‌كه‌یدا ئه‌زمونه‌كانیان ده‌ست پێده‌كات و له‌كه‌یدا ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه بۆ وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی خولی یه‌كه‌م و خولی دووه‌میش به‌ته‌واوه‌تی هه‌تا مانگی نۆی ئه‌مساڵ پلان دانراوه بۆ پۆلی دوانزه و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی وه‌زاری ده‌كرێت و خولی یه‌كه‌م و دووه‌میش تاقیكردنه‌وه ده‌بێت واته هه‌موو پلانێك دانراوه و پێدەچێت سبەینێ فرمانی وزاری بۆ ئەو پلانانە دەربچێت."