گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمان: ئەو کەسانەى لەوەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنادا زیانیان پێدەگات قەرەبوو دەکرێنەوە 

2021.03.15 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان: ئەو کەسانەى لەوەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنادا زیانیان پێدەگات قەرەبوو دەکرێنەوە 

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى و ژینگە لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەپێى یاسا ئەگەر هەر هاوڵاتیەک لەپێدانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا زیانى بەربکەوێت ئەوا مافى قەرەبووکردنەوەى هەیە، دەشڵێت "لەئایندەیەکى نزیکدا 16 ملیۆن بەش لەڤاکسینى ئیستیرازینیکا دەگاتە عێراق".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن خەڵاتى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى و ژینگە لەپەرلەمانى عێراق (15ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، لیژنەیەکى زانستى کە لەوەزارەتەکانى تەندروستى و دەستەى نیشتیمانى پێکهاتووە بۆ دیاریکردنى دەرمان و ڤاکسینەکان مۆڵەتى بەهێنانى سێ جۆرە ڤاکسین داوە و بۆ چوارەمیش سەرقاڵى تاوتوێ کردنیەتى.

 

ڕوونیشى کردەوە، یەکەم ڤاکسین کە مۆڵەتى پێدراوە هاوردەى عێراق بکرێت سینۆڤارمى چیینە کەبۆ کوتینى لە 50 هەزار کەس بەبێ بەرامبەر دەستى پێکردووە و بەپێى گرێبەستەکەش دواتر دوو ملیۆن بەشى تر لەو ڤاکسینە دەگاتە عێراق.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، جۆرى دووەمى ڤاکسینەکە، ئیسترازینیکای بەریتانییە بەپێى گرێبەستەکە لەم هەفتەیەدا 16 ملیۆن بەش دەگات، ڤاکسینى سیێەمیش ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى - ئەڵمانییە.



خەڵاتى باسى لەوەش کردووە، کۆمپانیاى فایزەر داواى لەوەزارەتى تەندروستى کردووە، لەپەرلەمانەوە چوارچێوەیەکى یاسایى بدرێتە بەرهەمەکانى و وەک دەزانرێت هەموو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانى ڤاکسین داواى ئەوە دەکەن، بەڵام هەندێکجار بەبڕیارێکى وەزارەت کارەکە کۆتایى دێت و هەندێکیشیان بەبڕیارى سەرۆک وەزیران، بەڵام فایزەر داواى ڕەزامەندى پەرلەمان دەکات و وەزارەتیش داواکەى خستووەتەڕوو.