گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى وردەکارییەکانى یاساى دادگاى فیدراڵى ئاشکرا دەکات

2021.03.15 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى لیژنەى یاسایى وردەکارییەکانى یاساى دادگاى فیدراڵى ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق دوایین گەشەسەندنەکانى ڕەشنوسى یاساى دادگاى فیدراڵى ئاشکرا دەکات و جەختلەوەشدەکاتەوە، ئەندامانى دادگاگە لە حەوت دادوەر و چوار شارەزایى فیقهى ئیسلامى پێکدێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد غزى، ئەندامى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق (یەکشەممە، 15ى ئازارى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى باسى لەوەکردوە، پەرلەمان پەناى بۆ بابەتى دیاریکردنى دادگاى فیدراڵى بردووە بە پێکهێنان و پێکهاتە، ئەوەش لەپێناو تێپەڕاندنى کێشە دەستوریەکان، بەتایبەتى پێکهێنانى دادگاکە بەپێى مادەى 93.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، بەپێى ئەو مادەیە دادگا دەبێت تەنها لە دادوەر پێکبێت کە 9 یاخود 10 ئەندامن، ئەوەش بەپێى ئەو گۆڕانکاریەى لە پەرلەمان پێشکەش کراوە، ئەو ڕەشنوسەى یاساکە کە لە حکومەتەوە هاتووە سەرپێچى دەستوریى تێدایە.

 

ئەندامەکەى لیژنەى یاسایى هێماى بۆ ئەوەشکردوە، پەرلەمان دەنگى لەسەر 21 مادەى یاساکە داوە کە 15 مادەیان لەلایەن لیژنەى یاساییەوە گۆڕانکاریان تێدا کراوە، ئەوەى تائێستا لە پەرلەمان ڕێکەوتنى لەسەر کراوە ئەوەیە کە دادگا لە 7 دادوەر و 4 شارەزاى فیقهى ئیسلامى پێکبێن.

 

محەمەد غزى وتوشیەتى، یاساییەکان سەیرى بابەتە دەستوریەکان دەکەن و  ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند دەکەن و دژى هەندێک یاسا دەوەستنەوە  بەبێ دەستوردانى شارەزایانى فیقهى ئیسلامى، ئەوەش بە نزیکەى 90%ى کارەکانى دادگاى فیدراڵییە، فیقهیەکانیش کاتێک دەستوەردان دەکەن کە یاسایەک کە لە پەرلەمان دەردەچێت دژى بەها جێگیرەکانى ئایینى ئیسلامى بێت.

 

لاى خۆیانەوە هەریەکە لە پێکهاتەى مەسیحیەکان و کەمایەتیەکان ڕەخنە لە ڕەشنوسى دادگاى فیدراڵى دەگرن و پێیان وایە پێچەوانەى دەستور و مافەکانى مرۆڤە.