گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕاوێژکارێکى کازمى باس لە زیانەکانى دواخستنى تێپەڕاندنى بودجە دەکات

2021.03.14 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمى باس لە زیانەکانى دواخستنى تێپەڕاندنى بودجە دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکارى کاروبارى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، وەبەرهێنانى نوێ بەندە بە دابینکردنى پارە ئەوەش پشت بە تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە دەبەستێت، جەختلەوەشدەکاتەوە کە دواکەوتنى بودجە کاریگەرى لە چالاکى ئابوریى دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکارى کاروبارى دارایى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێڕاق (یەکشەممە 14ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، پرۆژە یاساى گشتى بودجە پلانى دارایى دەوڵەتە بۆ ساڵێکى تەواو، ژمارەیەکى زۆر بڕیارى ستراتیژى و گرنگ بەندن بە تێپەڕاندنیەوە.

 

ڕونیشیکردەوە، بەتایبەتى پرۆژە وەبەرهێنانەکان و جێبەجێکردنى چالاکیەکانى تایبەت بە بازاڕ و کەرتى تایبەت.

 

ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆک وەزیرانى عێراق هێماى بۆ ئەوەشکرد، وەبەرهێنانى نوێ و دابینکردنى پارە بەندە بە تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە بە تەواوەتى، بەتایبەتى جێبەجێکردنى پرۆژە نوێکان، دواخستنى تێپەڕاندنى بودجەش دەبێتە هۆى دابەزینى ئاستى چالاکى ئابوريی، لەوانەش گەشەى ئابوریى و خەرجیەکانى وەبەرهێنان و جێبەجێکردنى بەرنامەى ساڵانە وەک بەرەنگاربونەوەى هەژارى و کۆمەڵایەتى و فێرکارى و تەکنەلۆژى.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح باسى لەوەشکردوە، کۆى گشتى خەرجى حکومەت 50%یە لە کۆى گشتى بەرهەمى خۆماڵى، هەروەها بە چالاکیە ئابوریەکانى وڵاتەوە دەگاتە 85%، پاشەکشە و بوژانەوەى ئابوریى پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بە خەرجیەکانى حکومەتەوە هەیە، چونکە پێویستە ئەو خەرجیانە هاوکاربن لە گەشەى بەرهەمى گشتى خۆماڵى بەشێوەیەک کە زیاتر بێت لە گەشەى ساڵانەى دانیشتوان، ئەوەش بۆ بەدیهێنانى گەشەى ئابوریى.