گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گەنجێكی نەیجیری بەخواردنی ماسییەك دەرفەتی تەمەنی لەدەستدا

2021.03.14 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێكی نەیجیری بەخواردنی ماسییەك دەرفەتی تەمەنی لەدەستدا

ناس کورد-

گەنجێکى نەیجیرى دواى ئەوەى ماسیەکى گەورە ڕاو دەکات، لەگەڵ هاوڕێیان و کەسوکارەکەى لە گوندەکەى خۆیان دەیبرژێنن و دەیخۆن، بێ ئاگا لەوەى گەورەترین دەرفەتى ژیانى لەدەستداوە و ئەو ماسیە سەروەت و سامانێکى گەورەى پێ دەبەخشى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى Businessinsider ى ئەمریکى (سێشەممە، 13ى ئازارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، چیرۆکى گەنجێکى نێجیرى لە ماوەى شەو و ڕۆژێکدا بووە نوکتە و گاڵتە و گەپى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەوەش نەک هەر لەسەر ئاستى نێجیریا بەڵکو جیهانیش و چەندین وێنە و پۆستەرى گاڵتەئامێزى لەسەر دروستکراوە.

 

چیرۆکەکە لەوەوە دەستپێدەکات ئەو گەنجە کە لە ناوچەى ئاندۆنى نیشتەجێیە ماسیەکى گەورە راودەکات و لەگەڵ هاوڕێکانیدا وێنەى لەگەڵدا دەگرێت و شانازى بە کارەکەیەوە دەکات، بێ ئاگا لەوەى کە لەسەر کانێکى ئاڵتون دانیشتووە.

 

 

ڕۆژنامەکە ئەوەى ئاشکرا کرد، گەنجەکە دواتر لەگەڵ هاوڕێکانى و کەسوکارى و خەڵکى گوندەکە ماسیەکە دەبرژێنن و نۆشى گیانى دەکەن، سەرەڕاى ئەوەى ماسیەکە بۆ خواردن نەشیاوە و بڕێکى زۆر مادەى قورقوشم و مادەى خراپى ترى تێدایە، بەڵام یەکێکە لە بەتامترین ماسیەکانى جیهان و بە ڕێگەیەکى تایبەت پێشکەش دەکرێت.

 

تۆڕى CNBCى ئەمریکى لاى خۆیەوە بڵاویکردوەتەوە، ماسیەکە کە ناوى "بلو مارین"ە زۆر دەگمەنە و مێینەکانیان لە نێرینەکانیان گەورەترن و دەتوانن بگەنە 4 هێندەى کێشى نێرینەکان و هەندێک جار دەگەنە زیاتر لە 800 کیلۆ و درێژیان دەگاتە 14 پێ، بەپێى بەدواداچونەکانیش ئەو ماسیەى گەنجە نێجیریەکە ڕاوى کردبوو نرخى دەگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار و دەیتوانى ئەو پارەیەى پێ پەیدا بکات.

 

بلو مارین بەتایبەتى لە ژاپۆن بەکاردەهێنرێت کە بە کاڵى پێشکەش دەکرێت لە خواردنێکدا کە پێى دەوترێت "ساشیمى"، ماسیەکە بەوە ناسراوە کە لە زەریاکانى ئەتڵەسى و هێمن و چەند شوێنێکى کەمدا هەن و ڕاوکردنى یەکێکیان خەونى ڕاوچیەکانە، بەڵام گرتنى بلو مارین ئەرکێکى سەختە بۆ ڕاوچیە بەتواناکانیش چونکە شەڕکەرێکى زۆر باشە و بەئاسانى ڕاو ناکرێن و خۆى نادات بەدەستەوە.