گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چى لەسەر گرێبەستى 50 ساڵە لەگەڵ تورکیا دەڵێت؟

قوباد تاڵەبانى دوا زانیارى لەسەر ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا ئاشکرا دەکات

2021.03.14 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى دوا زانیارى لەسەر ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تائێستا هیچ پێشنیازێکى شوێنگرەوە بۆ ئەو پێشنیازە نییە کە لە پرۆژە یاساى بودجەدا تایبەت بە پشکى هەرێم دانراوە، ڕەتیشیدەکاتەوە بۆ ماوەى 50 ساڵ نەوت بە تورکیا فرۆشرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (یەکشەممە 14ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى هەواڵى نیشتیمانى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکردووە، پێشتر ڕێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتى عێراقیدا هەبووە و هەمان ڕێکەوتن خراوەتەوە پرۆژە یاساى بودجەى 2021ەوە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، دواتر پرۆژە یاساکە نێردراوە بۆ پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەماندا گفتوگۆ کراوە، تائێستاش هیچ پێشنیازێکى شوێنگرەوە بۆ ئەو پێشنیازە نییە کە تایبەت بە پشکى هەرێم کە لە پرۆژە یاساکەدا دانراوە، لە ئەنجامدا دەبێت یاساکە لەلایەن حکومەتى ناوەندى و هەرێمەوە جێبەجێ بکرێت.

 

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم سەبارەت بە باشترین پێشنیاز باسى لەوەکردووە "پێشتر چەندین جار وتومانە کە بۆ ئاڕاستەکردنى بارودۆخى ئابوریى و دارایى حکومەتى فیدراڵ بەرەو ڕێگەیەکى دروست، پێویستە یاسایەک هەبێت کە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت، پێمانوایە ئەو دەقەى کە حکومەتى عێراق ڕەزامەندى لەسەر داوە باشترین دەقە و دەتوانرێت لەلایەن هەردولاوە جێبەجێ بکرێت".

 

سەبارەت بەوەى گوایە هەرێم بۆ ماوەى 50 ساڵ نەوتى بە تورکیا فرۆشتووە قوباد تاڵەبانى ڕەتیکردەوە و وتى، "ئەوەى دەوترێت لەو بارەیەوە راست نییە، ئەوەى لە ڕێکەوتنەکەدا هەیە گواستنەوە و بەبازاڕکردنى نەوتە لە ڕێگەى خاکى تورکیاوە، هەروەها حکومەتى فیدراڵیش هەمان جۆر ڕێکەوتنى هەیە".

 

لە بەشێکى ترى لێدوانەکەیدا قوباد تاڵەبانى وتیشى "لە گفتوگۆکان لەگەڵ وەزیرى نەوتى عێراق داوامان کردووە کۆمپانیایەکى بەبازاڕکردنى فیدراڵى دروست بکرێت کە هەموو پێکهاتەکانى تێدا بێت و لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرانى هەرێم هەبن، ئەگەر نەوتى هەرێم لە ڕێگەى سۆمۆوە بفرۆشرێت".