ناس کورد-
پەرلەمانى عێراق کارنامەى دانیشتنى سبەینێی بڵاوکردەوە و پرسی دەنگدان لەسەر بودجەى تێدا نییە، لەکاتێکدا پێشتر سەرۆکى پەرلەمان رایگەیاندبوو دەخرێتە کارنامەى کۆبوونەوەکەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کارنامەى کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە لە نۆ خاڵ پێکهاتووە کە دیارترینیان تەواوکردنى دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاساى دادگاى فیدراڵى کە بەشێک لەفراکسیۆنەکان ناکۆکن لەسەرى.
لەکارنامەکەدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 بوونى نییە، لەکاتێکدا پێشتر محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان رایگەیاندبوو رۆژى دووشەممە پڕۆژەکە لەدانیشتنى پەرلەماندا دەخرێتە دەنگدانەوە.