گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێویست ناکات کەس داوای لێبوردن بکات’’

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەى شکستى کۆبوونەوەى بارزانى و لاهور جەنگى پەیامێکى بڵاوکردەوە

2021.03.14 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەى شکستى کۆبوونەوەى بارزانى و لاهور جەنگى پەیامێکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، پێویست ناکات کەس داوای لێبوردن لەکەس بکات، مەهێڵن ئاشتیی و ئومێد بمرن، لە ئاماژەیەکدا بۆ مەرجەکانى مەسعود بارزانى و لاهور شێخ جەنگى کە هەوڵێکى بۆ کۆبوونەوە لەنێوانیاندا شکستپێهێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ئاشتیی و ئاشتەوایی؛ ئیرادەو لەخۆبوردن و  لێبوردەیی و دانبەهەڵەیخۆدانانی دەوێت، پێویست ناکات کەس داوای لێبوردن لەکەس بکات، ئەم داوایە لە خوداو لە خەڵک و خاکی کوردستان بکەن".

 

دەشڵێت "دڵنیام زۆر لە ئێوە گەورەترن، بۆیە لەگەڵ سوێی ئەو زام و برین و نەشتەرانەی داتان لە خاک و خەڵکی کوردستان، لە بەر ئایندە،  بۆ ئێستا؛ دەتانبورن و دەتاندەنە دەست مێژوو، تەنها بەو مەرجەی ئەم جارە ئازابن، مەهێڵن ئاشتیی و ئومێد بمرن".

 

"خەبات و قوربانیدان و سەنگەرو زیندان و جینۆسایدو تەبعیس و تەهجیرو تەرحیل و تەعریب و شکست و سەرکەوتن و نەبونیی و دەسکەوت و ڕاپەڕین و کۆڕەوو بەرەو پەڕەو دەوڵەتداریی ڕێکینەخستن و یەکینەخستن، تکایە با ویژدانی زیندووی ئەم کورستانە کە دڵسافانەو دڵسۆزانەو دڵخوازانەو جوامێرانە بە هەر هەوڵ و هەنگاوێکی ئاشتیی شاگەشکە دەبێت؛ هاندەرمان بێت بۆ ئاشتییەکی ڕاستەقینەی وەها کە بۆ هەمیشە شەڕو دووبەرەکیی و ناکۆکیی؛ بە تونی بابادا بەرێت"، هەڤاڵ ئەبوبەکر واینوسیوە.

 

پەیامەکەى هەڤاڵ ئەبوبەکر دواى شکستى هەوڵى کۆبوونەوەى نێوان مەسعود بارزانى و لاهور شێخ جەنگى دێت، بەهۆى دانانى مەرجى "داواى لێبوردن" لەلایەن هەردووکیانەوە.

 

دوێنێ شەممە بەرپرسێکی بارەگای بارزانی کۆبوونەوەى بارزانى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى بەستەوە بەمەرجى داواى لێبوردن "لەبارەی 16ی ئۆکتۆبەر"، دواتریش سكرتارييەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی داواى لێبوردنى لەبارەى "ریفراندۆم و رووداوەکانى شنگال" وەک مەرجى کۆبوونەوەى لەو شێوەیە دیاریکرد.