گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەهەولێر وادەى جێبەجێکردنى سزاى پێبژاردن و دەستبەسەرکردن بەهۆى نەبەستنى دەمامکەوە دیاریکرا

2021.03.14 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەولێر وادەى جێبەجێکردنى سزاى پێبژاردن و دەستبەسەرکردن بەهۆى نەبەستنى دەمامکەوە دیاریکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر هەڵمەتى تایبەت بە جێبەجێکردنى بەستنى دەمامکى لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەستپێکرد و لە سبەینێ وە بڕیارى پێ بژاردن و دەستبەسەرکردنى ئەوانەى دەمامک نابەستن جێبەجێدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى رێکارى هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 14ى ئازارى 2021 لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، هەڵمەتەکە لەئەمڕۆوە دەستپێکراوە و خەڵک هۆشیار دەکەنەوە کە دەمانک ببەستن و دەبێت هەموو هاوڵاتییەک پابەند بێت.

 

وتیشى "لەبەیانى یەوە خەڵک ئەگەر دەمامک نەبەستێت بە بڕى 20 هەزار دینار سزا دەدرێت، ئەگەر ئەو کەسە پارەکە نەدات رادەستى بنکەى پۆلیس دەکرێت و رێوشوێنى یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر".

 

پۆلیسى رێکارى جەختیکردەوە، هۆکارى جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە بەهۆى هەڵکشانى ئامارەکانى تایبەت بە کۆرۆناوەیە و هیوایان هەیە ئەو رێوشوێنە ئامارەکان بەرەو خوارەوە ببات.