ناس کورد-
ژمارەى پێوانەیی نرخى بەکاربەر لە هەرێمى کوردستان لەمانگى کانونى دووەمى ئەمساڵدا بەرزبوونەوەى تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخەکانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارێکى دەستەى ئامارى هەرێم کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ژمارەى پێوانەیی نرخى بەکاربەر لەمانگى کانونى دووەمى ئەمساڵدا گەیشتووەتە 101.13% بەراورد بە مانگى کانونى یەکەم بەڕێژەى 1.7% بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارى ئەو بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەى نرخەکان لە کەرتە جیاجیاکاندا.