گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوان کەمتر!

نهێنییەکە دۆزرایەوە.. ژنان زیاتر بەرگەی کۆرۆنا دەگرن

2021.03.14 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەکە دۆزرایەوە.. ژنان زیاتر بەرگەی کۆرۆنا دەگرن

ناس کورد-

ژنە زاناییەکى ئەڵمانیا ئاشکراى دەکات، بە چەند هۆکارێکى بۆماوەیى و کۆمەڵایەتى پیاوان زیاتر لە ژنان دووچارى مەترسییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى دوێچە ڤێلەی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (14ى ئازاری 2021) لەسەر زارى زاندرا تسيزيكى، زاناى ڤایرۆسناسى ڕایگەیاندووە، بەپێى ئەو توێژینەوەى کە پشتى پێبەستووە بۆ بەڵگەهێنانەوە لەسەر بۆچوونەکانى و لە گۆڤارى (Nature Communications) بڵاوکراوەتەوە، ڕێژەى مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێوان پیاواندا یەک لەسەر سێى بۆ دوو لەسەر سێى بەراورد بە ڕێژەى ژنان زیاترە.

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ئەو پیاوانەى لەئەگەرى توشبوونیان بە پەتاکە پێویستیان بەداخڵکردنى نەخۆشخانەکان هەیە بە ڕێژەى 20% بەرزترە وەکو لەو ژنانەى کە پێویستیان بە داخڵکردن بە نەخۆشخانەکان هەیە.

 

زاندرا دەشڵێت، ژمارەی ئەو پیاوانە کە لە تەمەنی 40 بۆ 60 ساڵیدان و بەهۆی ڤایرۆسەکە دەمرن دوو هێندە زیاترن لە هەمان ئامار لە ژناندا.

 

ئەو ژنە زانا ئەڵمانییە هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پیاوان زیاتر مەترسى دووچاربوونیان لەنەخۆشى هەیە بەهۆى جگەرەکێشان و هەروەها خواردنەوەى مادە بێهۆشکەر و کحولییەکانەوە لەچاو ژناندا کە ئەوانەش دیارترن هۆکارن بۆ نەخۆشی.

 

هۆکارێکى تر بەلاى ئەو زانا ئەڵمانییەوە ئەوەیە، ژنان خاوەنى کۆئەندامێکى بەرگرى باشترن ئەوەش بەهۆى بۆماوەى و چالاکى هارمۆنییەوە، ئەوەش واى کردووە ژنان بەرگرییەکى باشیان لەبەرامبەر ئەو پەتا گواستراوەدا هەبێت.