گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کورد و شیعە

ناس خاڵی ناکۆکی کورد و شیعەکان لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات

2021.03.14 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
ناس خاڵی ناکۆکی کورد و شیعەکان لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
ئەندامێکی کوردی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێناچێت یاسای دادگای فیدراڵی بە ئاسانی لە پەرلەمان پەسەندبکرێت، شیعەکان لەگەڵ دەنگدانی زۆرینەن لەناو دادگاکەدا، بەڵام کورد ناڕازییە و پێشنیازێکی تری هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهارمەحمود، ئەندامی کوردی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق (14ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "بەشێک لە لایەنە شیعییەکان هەڵوێستی باشیان بەرانبەر بە کورد نییە، بۆیە زۆرجار لە هەوڵی ئەوەدان مافە دەستورییەکانی گەلی کورد کەم بکەنەوە".


وتیشی، "یاسای داداگای فیدڕاڵی یاساییەکی گرنگە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق، چونکە دوا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەرئەو کێشانەی کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ڕووبدەن لەلای ئەو دادگایە دەبێت، بۆیە پێویستە زۆر بە وەریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو یاسایەدا بکەین".

 

دوێنێ سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕایگەیاند، پەرلەمانتاران ئاگادارکراونەتەوە کە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە تایبەتە بە تەواوکردنی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی و پڕۆژەیاسای بودجە ناخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

 

بەهار مەحمود ئەوەشی وت، "لایەن شیعییەکان سورن لەسەرئەوەی کە دەبێت بڕیاردان لە ناو داداگای فیدڕاڵیدا بە دەنگی زۆرینە بێت، بەڵام کورد ئەو ڕەت دەکاتەوە و داوای ئەوە دەکات کە دەنگدان دەبێت لە سەر بنەمای چوار لەسەر پێنج یان دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەو دادگایە بێت کە پێک هاتوون لە نۆ دادوەر و شەش شارەزای فیقهی ئیسلامی".


بەوتەی ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، "شیعەکان پرسی بودجە و دادگای فیدڕاڵیان بەستووەتەوە بە هەڵبژاردنەکان، ئەوان ڕێگریی دەکەن لە پەسەندکردنی بودجە، پشکی هەرێمی کوردستان نەبووەتە ڕێگریی لەبەردەم پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە ، چونکە سونەکانیش کێشەیان هەیە لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەو پێیەی ئەو بودجەیەی کە بۆ ناوچەکانیان تەرخانکراوە بەگوێرەی پێویست نییە". 


بەهار مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرچەندە ئەو مادانەی کە ماون لە پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵییدا، تەنها سێ ماددەن، بەڵام پێناچێت بە ئاسانی یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە ئەگەرلە کاتی گونجاودا لایەنەکان نەگەن بەڕێککەوتن ئەو پێدەچیت کاریگەری نەرێنی هەبێت لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، چونکە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە لە دەسەڵاتی ئەو دامەزراوەدایە".


هاوکات حسێن عیقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانیکدا بۆ میدیا عێراقییەکان کە " ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "میکانیزمەکانی دەنگدان گرنگترین کۆسپەکانی بەردەم دەرکردنی یاسای دادگای فیدڕاڵییە".