ناس کورد-
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان لەبارەى بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حامد یونس زوبەیعی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی ئازاری 2021) دەڵێت، "تائێستا حکومەتی ناوەند هیچ بڕە نەوتێکی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستانی وەرنەگرتووە."
زوبەیعی ئاشکرای کرد کە "لێکتێگەیشتنێک هەیە لەنێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە کە خزمەتی بەرژەوەندی وڵات بە شێوەیەکی گشتی بکات."
بریکاری وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکراى دەکات، دواى دابەزاندنى ئاستى هەناردە هەوڵى قەرەبوو کردنەوەى زیانى چەند کۆمپانیایەک دەدەن و بەدووریشى دەزانێت وزەى خۆر بۆ دەستەبەر کردنى کارەبا شوێنى نەوت بگرێتەوە لەئایندەدا.
ڕاشیگەیاند، دواى دابەزینى نرخەکانى نەوت بڕى هەناردەکراو لەلایەن ڕێکخراوى ئۆپیکەوە دیاریکرا و بۆ پشک گۆڕا.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لە ئوپێکدا عێراقیش لەدواى سعودییە دووەمین گەورە بەرهەمهێنەرى نەوتە و پێگەیەکى سەرەکییە هەیە لەڕووى کاریگەرى بۆ سەر بڕیارەکان و دیاریکردنى ئاڕاستە سیاسیەکانى ڕێکخراوەکە کە لەخزمەتى ژێرخانى ئابووریدا بێت بۆ وڵات.
زوبەیعى وتووشیەتى، ساڵى ڕابردوو عێراق ڕۆڵێکى گەورەى هەبوو لەگەڵ ئۆپیکدا بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخەکانى نەوت لەجیهاندا و هەروەها دۆزینەوەى هاوسەنگى لەنێوان بەرهەمهێنەران و بەکاربەراندا، ئەوەش چ لەگەڵ ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس و کاریگەرییەکانیش بۆ بەرزبونەوەى نرخەکانى نەوت بۆ زیاتر لە 65 دۆلار بۆ بەرملێک بەرچاوبوو.
ئەو بەرپرسە باڵایەى وەزارەتى نەوت باسى لەوەش کردووە، لێتێگەیشتن لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکیشدا هەیە کە کار لەگەڵ کێڵگە نەوتیەکاندا هەیە بۆ ئەوەى لەئایندەدا بەبڕى زیادکردنى بەرهەمهێنان قەرەبوو بکرێنەوە بەتایبەت ئەوانەى لەو دۆخە هەندێ زیانیان بەرکەوت نەک لەڕێگەى لێخۆشبوون لەباجەکان.
لەبارەى بەکارهێنانى وزەى ترەوە لەئایندەدا ئەوەى کە وزەى پاکیان پێدەوترێت، زوبەیعى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کەمکردنەوەى بەکارهێنانى نەوت و خشان بەرەو بەرهەمهێنانى وزەى تر لەوانە وزەى خۆر و با ئەوە ناگەیەنێت ئیتر نەوت لەداهاتوودا کەڵکى نەمێنێت.
بریکارەکەى وەزارەتى نەوت دەشڵێت، ئەو وزانە گرنگن و چەندین تایبەتمەندیان هەیە بەڵام وەبەرهێنانى پشت دەبەستێتە سەر چەند بنەماکایەکى بەرهەمهێنانى لە هەموو وڵاتێکدا.