گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جەڵتە و خوێنبەربوون’’

نەرویج چەند حاڵەتێکی مەترسیداری لەو کەسانەدا ئاشکرا کرد کە ڤاکسینیان وەرگرتووە

2021.03.14 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
نەرویج چەند حاڵەتێکی مەترسیداری لەو کەسانەدا ئاشکرا کرد کە ڤاکسینیان وەرگرتووە

ناس کورد-
بەرپرسانی تەندروستیی نەرویج ئاشکرایان کرد، سێ کارمەندی تەندروستی وڵاتەکەیان دوای وەرگرتنی ڤاکسینی ئەسترازينيکا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی خوێنبەربوون وجەڵتەی خوێن بوون، بۆیە لە ئێستادا داخڵی نەخوشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی "ڕۆیتەرز" کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (14ی ئازاری2021)  دەڵێت، "سێ کارمەندی تەندروستی لە نەرویج دوای ڤاکسینی ئەسترازێنێکا توشی خوێنبەربوون وجەڵتەی خوێن بون، کە ئەوەش وایکردووە داخڵی نەخوشخانە بن بۆ وەرگرتنی چارەسەر".


ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نەرویج لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا و جیهان بڕیاریان دا بەکارهێنانی ئەو جۆرە ڤاکسینە هەڵپەسێرن، ئەوەش بەهۆی نیگەرانیەکانی پەیوەست بە سەلامەتی ڤاکسینەکە و ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە کوتانە وەردەگرن".


لای خۆیەوە سیگۆرد هۆرتیمۆ، گەورە شارەزای ئاژانسی دەرمانی نەرویج لەو باریەوە وتویەتی، "تائێستا ئەونەسەلمێنراوە کە ئەو حاڵەتانەی ڕوویانداوە پەیوەندی بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەوە هەیە یان نا، هەرسێ حاڵەتەکە لەخوار تەمەنی 50 ساڵییەوەن".


ئەوەشی وتووە، "ئاژانسی دەرمانەکانی ئەوروپا لێکۆڵینەوەی لەوسێ حاڵتە دەست پێ کردووە".


هاوکات شتاینارمادسن، بەڕێوەبەری پزیشکیی لە ئاژانسی دەرمانی نەرویج لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NRK ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو سێ حاڵەتە نیشانەی نائاساییان هەیە کە بریتییە لە خوێنبەربوون، جەڵتەی خوێن و کەمبوونەوەی ژمارەی پەرتە خوێنەکان لە ناو خوێندا".


لای خۆشییەوە کۆمپانیای ئەسترازێنێکای بەریتانی-سویدی سورە لە سەر ئەوەی کە داتاکانی سەلامەتی بۆ ڤاکسینەکەی ئاماژە بەوەدەکەن کەدوای دابەشکردنی زیاترلە 17 ملیۆن دانە لە کوتانە تائێستاهیچ نیشانەیەکی توشبوون بەوجۆرە نەخۆشییە لەوانەی کوتراون دەرنەکەوتووە، لەکاتی تاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاکسینەکەدا هیچ حاڵەتێکی لەوشێوەیە تۆمارنەکراوە".

 

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى هێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای "ئەسترازینیکا"ی بەریتانی-سویدی بڵاوکردەوە دوای ئەوەى چوار وڵاتی ئەوروپی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان ڕاگرت بەهۆی مردنی کەسێک دوای کوتانی.  

  

ڕیاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی ئازاری 2021) دەڵێت، "ڤاکسینەکەى کۆمپانیای "ئەسترازینیکا" جارێ نەگەیشتووەتە عێراق، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەگات."  

  

دەشڵێت، "لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەى بزانن چ بڕیارێک لەبارەى ڤاکسینەکەوە دەدەن بۆ ئەوەى بزانن ئایا بەکارهێنانی قەدەغە دەکرێت یاخود نا، بە تایبەت کە چوار وڵاتی ئەوروپی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان ڕاگرت تاوەکو ڕوون بێتەوە کە بوونی حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەهۆی جەڵتەوە بەهۆی ڤاکسینەکە بووە یاخود هۆکارێکی تری هەبووە."  

  

ڕیاز حەلەفی جەخت دەکاتەوە کە "بەریتانیا زیاتر لە 10 ملیۆن ژەمی لەو ڤاکسینە بەکارهێناوە و هیچ کێشەیەکی لەوشێوەیەش ڕووی نەداوە."  

  

وتیشی، لەئێستادا توێژەرەوان و زانایان لێکۆڵینەوە دەکەن بۆئەوەى بزانن ئایا ئەو حاڵەتەى ڕوودانی جەڵتە بەهۆی ڤاکسینەکە بووە یاخود نا، ئەگەر دەرکەوت پەیوەندی هەیە، ئەوە دەستبەجێ وەرگرتن و کوتانی هاوڵاتیان بەو ڤاکسینە ڕادەگرین."