گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەر؛ ساتی لێدانی هەورەبروسکە لە چوار کەس

2021.03.14 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هندستان ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەریان بڵاوکردەوە کە تێیدا چوار کەس هەورەبروسکە لێیاندەدات و دەکەونەسەر زەوی، بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتەش یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، باران دەبارێت و چوار کەس لەژێر دارێکدا وەستاون، بەڵام لە پڕ هەورەبروسکە لێیان دەدات و هەر چوار پیاوەکە دەکەون بە زەویدا.

 

ماڵپەڕی "india today" (یەکشەممە 14ی ئازاری 2021) بڵاویکردووەتەوە، " چوار پیاوەکە ڕزگاریان بووە، بەڵام بەهۆی برینی سوتاوییەوە بۆ چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت."

 

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی "DNA India"، یەکێک لەو چوار پیاوە لە ئەنجامی هەورە بروسکەکەدا گیانی لەدەستداوە.