گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەو وڵاتانە کامەن کە پێشەنگن لە بەفیرۆدانی خۆراک؟

2021.03.13 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو وڵاتانە کامەن کە پێشەنگن لە بەفیرۆدانی خۆراک؟

ناس كورد-

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ژینگە ڕایگەیاند، پرسی پاشەڕۆی خۆراکی جیهانی کە بووەتە گرفتێکی گەورە بۆ کەشوهەوای زەوی ساڵانە بە ملیارێک تۆن مەزەندە دەکرێت، ئاماژەبەوەشکراوە، چین و هیندستان لەریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین پاشەڕۆی خۆراکیان هەیە، ئامارەکان دەرخەری ئەوەن، ساڵانە هەر تاکێک لە جیهاندا 74 کیلۆگرام لەو پاشەڕۆ خۆراکییانەی بەردەکەوێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نیشاندەری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ژینەگە ( 13ی ئازاری 2021 ) کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆ کردووە، "ساڵانە جیهان ملیارێک تۆن پاشەڕۆی خۆراکیی هەیە".

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، "جیهان ساڵانە 931 ملیۆن تۆن پاشەڕۆی خۆراکی هەیە کە 569 ملیۆن تۆنیان هی ماڵانە، بڕەکەی تریشی هی چێشتخانە و ڕێستۆرانتەکانە کە 244 ملیۆن تۆنە و 118ملیۆن تۆنیش پاشەڕۆی مۆڵ و فرۆشگاکانی فرۆشتنی خۆراک و خواردەمەنییەکانە".

 

نیشاندەرەکە ئەوەشی دەرخستووە، " بە تێکڕای گشتی هەر تاکێکی جیهان 74 کیلۆگرام لەو پاشەڕۆیانەی بەردەکەوێت، بۆیە دەبێت ئەو گرفتە بە زووترین کات چارەسەربکرێت".

 

بەگوێرەی نیشاندەرەکەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، " ئەو ڕێژە زۆرەی کە لە ئێستادا وەک پاشەڕۆی خۆراکی بەرهەمدەهێنرێت کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر کەشوهەوای زەوی، چونکە دەبێتە سێهەم سەرچاوەی گەورەی دەرچوونی غازە گەرم پەرێزەکان کە ئەوەش یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ زیاد بوونی دیاردەی قەتیس بوونی گەرمی لەسەر گۆی زەوی".

 

بەپێی ماڵپەڕی "Statista"ئەڵمانی، " لە وڵاتی چین ساڵانە 91,6 ملیۆن تۆن خۆراک بەفیڕۆ دەچێت، لە کاتێکدا لە هیندستان 68,8 ملیۆن تۆن بەفیڕۆ دەچێت، هەروەها لە ئەمەریکا بە بڕی 19,4 ملیۆن تۆن پاشەڕۆی خۆراک بەفێرۆ دەچێت، لە ئەوروپا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ساڵێکدا لە نێوان پێنج بۆ شەش ملیۆن تۆن خۆراک بەفیرۆ دەچێت".

 

ماڵپەڕە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەر ماڵێک لەهیندستان  تێکڕای ساڵانەی بەفیرۆدانی خۆراک تێیدا دەگاتە 50 کیلۆگرام،  لە کاتێکدا لەئەمەریکا بۆ 59 کیلۆگرام  بەرزدەبێتەوە، روسیا 33 کیلۆگرام، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ئوسترالیا بەرزدەبێتەوە بۆ 102 کیلۆ گرام لەساڵێکدا".