کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شانەی جەنگی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو سەربازانە بڵاوکردەوە کە دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر منداڵێک و دایکی. . لە راگەیەندراوێکی شانەی جەنگی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای ئەوەی رۆژی (پێنجەشممە) گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووە و تیایدا چەند سەربازێكی عێراقی لە بازگەیەكی شاری موسڵ دەستدریژی سێكسی دەكەنە سەر منداڵێكی پێنج ساڵان و دایكی، ئەو سەربازانە دەستگیرکران. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەلایەن دەزگای هەواڵگری سوپای عێراقەوە ئەو سەربازانە دەستبەسەرکراوون. . روونیشیکراوەتەوە، سەربازەکان لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەركانی سوپای عیراق عوسمان غانمی دەستگیر كراوون بەو پێیەی کە ناوبانگی سوپای عێراقیان زڕاندووە و مێژووی دێرینی ئەو سوپایەیان لەكەدار كردووە. . راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (هەینی) روانگەی مافی مرۆڤی عێراقی لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە هاتە دەنگ، لە راگەیاندراوێكدا روانگەکە داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كرد بەزووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە بە سزا بگەیەنێت. .