ناس کورد-
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، دوو دوکانی جلوبەرگ و نوسینگەیەکییان بەناوی "شێنێ" داخست کە تیایدا بەنایاسایی گیادەرمانیان دروستکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڤیدیۆی چۆنێتی ئاشكراکردنی کارەکە و داخستنی فرۆشگاکەی "شێنێ"یان بڵاوکردووەتەوە کە خاوەنەکەی کچەمۆدێلێکی شاری سلێمانییە بەناوی "شێنێ هۆشیار".
لە ڕاگەیەنراوێکدا لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی (شەممە 13ی ئازاری 2021) رایگەیاند، "لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی- بەشی دامودەزگا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خانوو، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغده‌كرێته‌وه."
رونیشیکردووەتەوە، "له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كان، ده‌كه‌وتوه خاوه‌ن شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن."
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له بهكارهێنهرانهرانی به گشتی و خانمان ئه‌و جۆره ده‌رمانانه كردووە، تەنها لە شوێنە فەرمی و ڕێگە پێدراوەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا ده‌رمان بكڕن و به‌كاری بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه زیان به ته‌ندروستییتان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئهوهشكردووە به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا دهمانهكاندا گیراوه و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسا دەکرێتەوە.