گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

خێزانی جۆرج فڵۆید ئەو ڕەشپێستەی لەسەر دەستی پۆلیس کوژرا بە پارە قەرەبووکرانەوە

2021.03.13 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
خێزانی جۆرج فڵۆید ئەو ڕەشپێستەی لەسەر دەستی پۆلیس کوژرا بە پارە قەرەبووکرانەوە

ناس کورد-

ئەنجومەنی شاری مینیاپۆلسی سەربە ویلایەتی مینیاسوتای ئەمەریکا، بڕیاریدا خانەوادەی جۆرج فلۆید، ئەو هاووڵاتییە رەشپێستەی کە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستی ئەو شارەوە کوژرا، بەبڕی 27 ملیۆن دۆلار قەرەبووبکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "حورە"ی ئەمەریکی ( 13ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، " ئه‌نجومه‌نی شاری مینیاپۆلیس ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بۆ پێدانی بڕی 27 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە خانەوادەی جۆرج فلۆید كه‌ به‌هۆی  رێکار و شێوازی ده‌ستگیركردنیەوە له‌لایه‌ن پۆلیسێکی سپی پێستەوە گیانی له‌ده‌ستدا".  

 

خانه‌واده‌ی فلۆید، لە میانەی گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دەرچوونی بڕیارەکە، رایگه‌یاند، "بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌کە په‌یامێكی به‌هێزه‌ له‌باره‌ی گرنگی ژیانی ره‌شپێسته‌كان و پێویستی كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی و سته‌مكاری پۆلیس به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی سپیپێست نین".

 

 ئەوەشیان ڕایگەیاند، " لەو27 ملیۆن دۆلارە بڕی 500 هه‌زار دۆلار بۆ فراوانكردنی ئه‌و ناوچه‌ بازرگانییه‌ تەرخاندەکەن كه‌ ڕووداوه‌كه‌ی تیایدا روویداوە". 

 

 لەمانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، جۆرج فڵۆیدی تەمەن 46 ساڵ بەهۆی ئەوەی پۆلیسێک بۆ ماوەیەکی درێر ئەژنۆی لەسەر ملی دانا لە کاتی دەستگیرکردنی، گیانی لەدەستدا و ئەو رووداوەش توڕەیی و خۆپیشاندانی گەورەی لە ئەمەریکا لێكه‌وته‌وهو لە چەندین شاری دیکەی جیهانیش خۆپێشاندان دژبە سیاسیەتی ڕەگەزپەرستی سەریهەڵدا.