گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیان کردووە؟

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند

2021.03.13 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی و  دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (شەممە 13ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لە سەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند سێ کەس بەناوەکانی (ژ ،ع، ع)  و  (ڕ ، ب ، ع) و (م ، ت ، ڕ ) تەقەی هەڕەمەکییان کردووە، لەهەمان کاتدا هێزەکانمان گەیشتوونەتە سەریان و دەستگیریان کردوون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "  تۆمەتبارەکان یەکێکیان دانیشتووی پارێزگای کەرکوکە و یەکێکیشیان دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرونە و تۆمەتباری سێیەمیش دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەرجەمیان لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە بەماددەی (٢١) چەک ڕاگیراون و  چەک و ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا گیراوە."