گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دهۆک؛ پیاوێک لە پرسەی هاوسەرەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.03.13 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ پیاوێک لە پرسەی هاوسەرەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد-

لە گوندێکی سنوری پارێزگای دهۆک، پیاوێک دوای دوو ڕۆژ لە گیان لەدەستانی هاوسەرەکەی هەر لە پرسەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو 11ی ئازاری 2021، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای زاویتە – دهۆک ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و منداڵێکیشی بەسەختی برینداربوو.

 

کەسێکی نزیکی ئەو خێزانە ئەمڕۆ (شەممە 13ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هاوسەری ئەو ئافرەتە بەناوی (خ. ی) بەهۆی گیان لەدەستدانی هاوسەرەکەی و دۆخی خراپی منداڵەکەی، بارودۆخی زۆر تێکچووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی پرسەکەیدا گولـلەیەکی لە سەری خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، (خ. ی) تەمەنی 35 ساڵ بووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە، کچە 7 ساڵانەکەشی لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.