گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە موچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە

2021.03.13 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە موچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە

ناس کورد-

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی موچەی لیواکانی وەزارەتی پێشەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە و هەرشتێک بەناوی ئەوەوە بڵاوکرابێتەوە دوورە لەڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکیدا نوسینگەی  ڕۆژنامەوانی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە (شەممە 13ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە کە ھیچ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دابێت بۆ ھیچ ھۆکارێکی ڕاگەیاندن لە بارەی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەگەر ھەر ھەواڵيک و لێدوانیک لەو جۆرە بڵاو کرابێتەوە بەناوی بەڕێزیانەوە ئەوا دوورە لە ڕاستیەوە ."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێش دابەشکردنی موچەی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە سێ موچە پێکەوە و بەبێ لێبڕین وەردەگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ موچەیەکیان پێنەدراوە.