گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا

2021.03.13 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا

 ناس کورد-

وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تائێستا كاتی سه‌ردانیكردنی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری نه‌كراوه و ئەوە پەیوەستە بە کاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان (شەممە 13ی ئازاری 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ كاتی سه‌ردانیكردنی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری نه‌كراوه‌ و دیار نییە کەی شاندەکە دەچنەوە بەغدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " سەردانەکە په‌یوه‌سته‌ به‌ دیاریكردنی كاتی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 ."

 

پێشتر چه‌ند جارێك شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌.

 

لەماوەی ڕابردوودا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیازی گفتوگۆی نیشتیمانیی بۆسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و لەنێویاندا کێشەکانی هەرێم و بەغدا.

 

لەدوای ئەوەش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پشتیوانی لە پێشنیازەکەی مستەفا کازمی کرد، بەڵام تائێستا هیچ زەمینەسازییەک بۆ ئەو گفتوگۆ  نیشتیمانییە نەکراوە.