گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەکی بایەلۆژی؟!

بەپرسێکی پێشووی ئەمریکا باس لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە چین دەکات

2021.03.13 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەپرسێکی پێشووی ئەمریکا باس لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە چین دەکات

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى پێشووى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا پێی وایە کۆرۆنا لەناو پەیمانگایەکى سەربازیی چیینیەوە وەکو جۆرە چەکێکى بایەلۆژى بەنهێینى پێشخراوە بەڵام بەبێ ئانقەست لەتاقیگەوە دزەی کردووە و دواتر پەتایەکی جیهانی دروستکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕى هەواڵیی فۆکس نیوزى ئەمریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (13ى ئادارى 2021)، دیڤید ئاشر، بەرپرسى پێشوو لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، لەو باوەڕەدایە کە پەیمانگای ووهان بۆ ڤایرۆسناسى کە سەر بە سوپاى چینە، بەرنامەیەکى نهێنیى بەڕێوە بردووە و پێشی وایە کە ئەو جۆرە بەرنامەیە تایبەت بووە بە چەکێکى بایەلۆژى.

 

هەروەها لەو باوەڕەشدایە ئەو جۆرە چەکە بایەلۆژییە لە ڕێڕەوە ئاساییەکەى خۆى لایداوە و بەبێ ئەنقەستیش لە تاقیگەکانەوە دەرنەچووە و بەشێوەیەک لە شێوەکان دزەى کردووە، دەریشکەوت ئەوە مەزنترین چەکە لە مێژوودا.

 

ئاشر دەشڵێت، بە کردەوە دەرکەوت ڤایرۆسەکە چەکێکى مەترسیدارە و دەبێتە هۆى زیانگەیاندن بە 15 بۆ 20% بەرهەمى ناوخۆیى جیهانى و هەروەها کوشتنى ملیۆنەها خەڵکى، لە کاتێکدا ئابوورى چین بەرەو پلەى یەکەم لەناو بیست وڵاتەکەدا هەنگاو دەنێت.

 

بەپێى وتەکانى ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە، ساڵى 2017 چین قسەکردنى لەبارەى ئاشکراى لەبارەى ئەنجامدانى توێژینەوەکانى گوازەرەوەى ڤایرۆسیى ڕاگرت کە دەکرێت ئەو جۆرە ڤایرۆسە چەکى بایەلۆژى لێ دروستبکرێت، لەو کاتەشدا سوپاکەى هاریکارى توێژینەوەکانى پەیمانگاى ووهان بۆ زانستى ڤایرۆسناسى بەچڕى دەستپێکردووە، بێگومان ئەوەشیان بەڕێکەوت نەکردووە بەڵکو بەپلان بووە.