ناس کورد-
بەپێى پلانێک کە حاکمى دوبەى دایڕشتووە، تا ساڵى 2040 لە 60% ڕووبەرى شارەکە دەبێتە دیمەنى سروشتى دڵڕفێین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە توێتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، شێخ محمەد ڕاشد ئال مەکتومى حاکمى دوبەى (13ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، بەپێى پلانێکى نوێى شارستانیى کە تا 2040 بۆ دوبەییان داناوە، ئامانجییانە ئەو شارە ببێتە خۆشترین شار بۆ ژیان لەسەرتاسەرى جیهاندا.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڕووبەرى چالاکییە ئابوورى و خۆشگوزەرانییەکان هێندە و نێویک زیاتر دەبێت و هەروەها کەناراوەکانیش لە 400% درێژتر دەبنەوە لەماوەى 20 ساڵى داهاتوودا.
دەشڵێت، بەپێى پلانە نوێیەکەیان، لە 60% ڕووبەرى شارى دوبەى دەبێتە ڕووبەر و دیمەنێکى سروشتى.
شێخ محمەد ڕاشد ئال مەکتوم چەند وێنەیەکی لە تویتەرەکەى بڵاوکردووەتەوە کە داهاتووی شارەکە نیشان دەدات.