ناس کورد-
بەرپرسێکی بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی ئەگەر زانیبێتی بابەتێک سەقامگیریی سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە ئەگەر لەسەر حیسابی قوربانیدانی خۆی و حزبەکەشی بووبێت بەڵام بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کەسێک پێویستە داوای لێبوردن لەخەڵک بکات لەبارەی ڕوداوەکەی 16ی ئۆکتۆبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئامینە زکری، بەرپرسی دۆسیەی پەرلەمان و حكومەت لە بارەگای بارزانی لە نوسینێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، "ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر دانیشتنێكی سەرۆک بارزانی و کەسێک لە حزبێکی دیکە دەکرێت، سەرەتا دەبێت بڵێم جەنابی سەرۆک هەموو کات و هەموو سەردەمێک، ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتیی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە، سەقامگیریی سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی قوربانیدانی خۆی و حزبەکەشی بووبێت، مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاهیدە، لەبارەی بابەتی ئەم دانیشتنەی کە ئێستا باسێکی گەرمە، دەبێت بپرسین ئایا سەرۆک بارزانی کێشەی كەسی لەگەڵ کەسێک هەیە؟ ئایا ئەوەی لە کەرکووک و 16ی ئۆکتۆبەر کرا بەرانبەر سەرۆک بارزانی بوو یان بەرانبەر بە هەموو گەلی کوردستان؟ کێ هەبوو لەم وڵاتە دڵی نەشکێت؟ چ کوردێک ئازاری نەبینی بەهۆی 16ی ئۆکتۆبەرەوە"؟
ڕاشیگەیاندووە، "کەسێک ئەوەی کردبێت، داوای لێبوردنێک لە هەموو خەڵکی کوردستان و گەلی کوردستان قەرزارە، ئەگەر ئەمە ڕوویدا، ئەو کات دانیشتن و کۆبوونەوەش ئاساییە".
بەرپرسەکەى بارەگای بارزانی بە هیچ شێوەیەک ناوی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نەکردووە بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەو دەچن.
پێشتر ماڵپەڕێكی نزیك لە نوسینگەی لاهور جەنگى، هاوسەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، ناوبراو "دوو مەرجى هەیە" بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بارزانى، دواى ئەوەى بارزانى ئامادەیی پیشاندا کە پێکەوە کۆبنەوە.
ماڵپەڕی پۆڵەتیك كە بە نزیك لە نوسینگەی هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی ئەژماردەكرێت، ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، پارتى و مهسعود بارزانى له ڕێگهی مهحمود حهفید زاده پهیامێكیان بۆ لاهور شێخ جهنگی ناردووه و تێدا داوایان كردووه كۆبوونهوهیهكی لوتكه ئهنجام بدرێت له نێوان لاهور شێخ جهنگی لهگهڵ مهسعود بارزانی و مهسرور بارزانى.
ئاماژە بەوەشکراوە، له بهرامبهردا لاهور شێخ جهنگی ئامادهیی پیشانداوه بۆ ئهو كۆبوونهوهیه بهڵام مهرجی ئهوهی ههبووه كه دهبێت كۆبوونهوهكه "تهنها بۆ نمایش نهبێت بهڵكو دهبێت لهسهر بنهما و بهرنامه بێت و پرسی لامهركهزیهتی پارێزگاكان ئهجێندایهكی تری كۆبوونهوهكه بێت و به وردی موناقهشه بكرێت و بڕیاری لهسهر بدرێت. ههر لایهك داوا و پێشنیازی خۆی بخاتهڕوو".
بهپێی ماڵپەڕەکە، مهحمود حهفید زاده وهڵامهكی لاهور شێخ جهنگی گهیاندووهتهوه به مهسعود بارزانی.
ئاڵوگۆڕکردنى ئەو پەیامانە لەچوارچێوەى هەوڵێکى مهحمود حهفید زادهدایە، کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە بۆ ئاشتەوایی لەنێوان پارتى و یەکێتیدا.
مەحمود حەفیدزادە لەچەند رۆژى رابردوودا لەگەڵ سەرکردە باڵاکانى یەکێتى و پارتى کۆبووەوە، بەمەبەستى ئاشتەوایی نێوان ئەو دوو حزبە.
کۆبوونەوەکانى حەفیدزادە لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم، لاهور تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتیدا بوو.
حەفیدزادە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، بارزانى بەڵێنى پێدام لەپێناو بەرژەوەندى گشتى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى دابنیشێت و هەندێ سەرنجى گشتى هەبووە بۆ ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەى لەو شێوەیە".
وتیشى، "منیش پەیامەکەم گەیاندووە، هیوادارین بتوانین بەربەستەکان تێکبشکێنین".
حەفیدزادە باسى لەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانى هەوڵێکى زۆر دەدات بۆ سەرگرتنى ئەو پڕۆسەیە.