ناس كورد_
وەزیری تەندروستی شانشینی ئوردن دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كرد و ڕایگەیاند "بەرپرسیارێتی ئەخلاقی مردنی شەش كەس لە توشبوانى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شاری سەڵت لە ئەستۆ دەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئوردنی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ( 13 ئازاری 2021) بڵاویانكردەوە نەمانی ئۆكسجین لەبەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەی شاری سەڵت بووەتە هۆی مردنی ژمارەیەك لە توشبووانی نەخۆشی كۆرۆنا بەر لەوەی دەسەڵاتداران كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە ڕابگەیەنن و جارێكیتر ئۆكسجین بگەیەننە نەخۆشەكانیتر.
میدیاكانی ئوردن ئەوەشیان بڵاوكردەوە ئێستا هێزە ئەمنییەكان پشتێنەیەكیان بۆ نەخۆشخانەكە دروستكردووە لە ترسی كاردانەوەی نەخۆشەكان و خەڵكی شارەكە.
لای خۆشییەوە سەرۆك وەزیرا، بیشر خەساونە، فرمانیكردووە بە لێكۆڵینەوەیەكی پەلە بۆ زانینی هۆكاری نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكە بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئوردن (بترا).