گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەژاریش گەیشتووەتە 31.7%

لە عێراق سەبەتەیەک خۆراک 14 دۆلاری چووەتە سەر

2021.03.13 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
لە عێراق سەبەتەیەک خۆراک 14 دۆلاری چووەتە سەر

ناس کورد-

ڕێکخراوى بەرنامەى خۆراکى جیهانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکراى دەکات، دواى دابەزاندنى نرخى دینار بەرامبەر دۆلار، نرخى سەبەتەیەک خۆراک لە عێراق 14 دۆلار بەرزبووەتەوە و ڕێژەی هەژاریش گەیشتووەتە 31.7 %.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدولڕەحمان میجاج، نوێنەرى ڕێکخراوى بەرنامەى خۆراکى جیهانى لە عێراق (13ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، ڕێکخراوەکەیان چاودێرى نرخى خۆراک دەکەن بەوانەوەشەوە کە مناوەندن و سەبەتەیەکیان کە دوو هەزار و 100 کالۆرى تێدایە لە ڕۆژێکدا.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لە 10% خەڵکى ستراتیژییەتى خۆگونجاندن بەکاردەهێنیت لەگەڵ دۆخەکەیاندا لەبەر ئەوەى پارەى پێویستیان نییە بۆ کڕینى خواردن و لە 10% بۆ 35% خەڵکیش پێڵاوى هەرزان دەکڕن و بەڕێژەى 10% بۆ 27% خەڵکیش پارە بۆ خۆراک قەرز دەکەن.



ڕێکخراوەکە لە مانگى کانونى یەکەمى ڕابردوو ئەوەى ڕایگەیاند، نزیکەى سێ ملیۆن هاوڵاتى لەعێراقدا کە زیاتر لە 700 هەزاریان ئاوارەى ناوخۆیین خۆراکى پێویستیان لەبەردەستدا نییە.

مێجاج باسى لەوەش کردووە، ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى بەچەند ڕێگەیەکى جیاجیا کار دەکات بۆ ئەوەى یارمەتیی مانگانەکانى بگەیەنێتە زیاتر لە هەشت هەزار هاوڵاتى و کارکردنیشى لەناوچەکانى باشوورى فراوانتر دەکات.

هاوکات داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکارییەکانیان بگەیەننە عێراق.