ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو ڕۆژی ئاشکرا کرد و دەڵێت، سبەینێ خێرایی با کەم دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (13ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و بۆ ڕۆژی یەکشەممە لە هەندێک پارێزگا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
ئاشکراشی دەکات، خێرایی با ئەمڕۆ لە نێوان 5-15 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام بۆ ڕۆژی یەکشەممە خێرایی با کەم دەبێتەوە بە جۆرێک خێرایی با لە کاتژمیرێکدا 5-10 کیلۆمەترە.