ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە ئاشکرای دەکات، دوێنێ هەینی بەهۆی سێ ڕووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و 12ی تریش بریندار بوون، هاوکات هۆکاری ڕووداوەکانیش ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (13ی ئازاری 2021) ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکان لە ڕێگاکانی (ھەولێر-کۆیە)، (سماقولی-ھەولێر) و ڕێگای (کۆیە-دوکان) ڕویانداوە.
هاتوچۆی کۆیە هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە، بەھۆی نالەباری کەشوھەوا و پابەندنەبونی شوفێران بووە بە خێرایی دیاریکراو و سەرپێچی رێنماییەکانی ھاتوچۆ، هەروەها یەک سایدی رێگاکان بووە.