گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک بۆ خاوەن تاکسییەکان

کێین ئەوانەی ناتوانن مۆڵەتەکانیان بگۆڕن بۆ تاکسی؟

2021.03.13 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
کێین ئەوانەی ناتوانن مۆڵەتەکانیان بگۆڕن بۆ تاکسی؟

ناس کورد-

هاتوچۆی ڕاپەڕین شۆفێرانی تاکسی ئاگادار دەکاتەوە مۆڵەتی گشتی بگۆڕن بۆ مۆڵەتی تاکسی و ئەو کەسانەش ئاشکرا دەکات کە ناتوانن مۆڵەتەکانیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی تاکسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (13ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، "داوا لە سـەرجەم ئـەو شـۆفـێـرە بـەڕێـزانـە دەکـەین کـە شـۆفـێـری تاکسین لە سنوری ئیدارەی ڕاپەریـن لـە هێڵەکانی ناوشارو دەرەوەی شارو شارۆچکەکان کار دەکەن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین بکەن بە مەبەستی گۆڕینی مۆڵەتەکانیان لە مۆڵەتی گشتییەوە بۆ مــۆڵــەتــی تاکـسـی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا غەرامەی یاسایـی نەیانگرێتەوە."


هاتوچۆی ڕاپەڕین باسی لە هەنگاوەکانی گۆڕینی مۆڵەتی گشتی بۆ تاکسی کردووە و ئاشکرایکردووە، خاوەنی تاکسییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو گەیاندنی ڕاپەرین دەکەن و لەوێ پشتگیری و فۆڕمێک دەهـێـنـن بـۆ بـەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین، دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین سەردانی بەشی ( IT ) دەکەن بۆ ئەوەی فۆڕمێکی بایۆمەتریان بۆ پڕبکرێتەوە و دەنـێـردرێـن بـۆ بـایـۆمـەتـری لـە شـاری سـلێـمـانـی لە بانکی باخان، دواتر گەڕانەوەیان بۆ بەشی ( IT )و لەدوای ئەو هەنگاوانە مۆڵەتەکانیان دەگۆڕدرێت بۆ مۆڵەتی تاکسی.


هاتوچۆی ڕاپەڕین ئاشکرایکردووە، ئەوانەی ناتوانن مۆڵەتەکانیان بکەن بە تاکسی بریتین لە (پۆلیس، پێشمەرگە، مامۆستا، ئاسایش و هەرچی موچەخۆرە جگە لە هەندێک خانەنشین کەوا لە بایۆمەتری دیاریدەکرێن کە دەتوانن کاری تەکسی بکەن.