گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئاوارەکان ببنەوە’’

ڕوسیا و سوریا: هێزەکانی ڕۆژئاوا کۆنتڕۆڵى کەمپى هۆلی لەدەستداوە

2021.03.13 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا و سوریا: هێزەکانی ڕۆژئاوا کۆنتڕۆڵى کەمپى هۆلی لەدەستداوە

ناس کورد-

دوو بەرپرسى ڕوسیى و سورى ڕایدەگەیەنن، بەهۆى زیادبوونى چالاکیەکانى داعشەوە، خۆسەرى ڕۆژئاواى کوردستان کۆنتڕۆڵى بەسەر کەمپى هۆل لەدەستداوە کە دەکەوێتە پارێزگاى حەسەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میخایل میزینتسیڤ، سەرۆکى ناوەندى بەرگریی نیشتیمانیی سەر بە وەزارەتى بەرگریی ڕوسیا و حوسێن مەخلوف، بەرپرسێکى ناوخۆی سوریا لە ڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا کە "ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە (12ى ئادارى 2021) ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ زیادبوونى هەژموونى چەکدارانى داعش، دەسەڵاتدارانى کورد لە ڕۆژئاوا تواناى کۆنتڕۆڵکردنى کەمپى هۆڵیان نەماوە.


ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، دۆخى کەمپەکان کە کەسوکارى داعشەکانیان تێدایە خراپە و ئەو مناڵانەى کە لەو کەمپانەدا دەژین دووچارى مەترسى توندڕەوى دەبنەوە.


ئەو دوو بەرپرسە داواشیان لەو وڵاتانە کردووە کە ئاوارەى دەستبەسەر کراویان لەو کەمپە و ئەوانى دیکەدا لە ڕۆژئاواى کوردستان هەیە ئەوا هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان دەستپێبکەن هاوشێوەى ڕوسیا.


ئەو دوو بەرپرسە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیشیان بە بەرپرس زانیووە لەڕێگەى پارە و فشارەوە بۆ سەر ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئەوەى چاویان لەسەر ئەو سزایانەى سەر سوریا لابدەن.

 

پێتشر ڕاپۆرتێکی بەریتانی ئاشکرایکرد، ژیانی زیاتر لە دوو هەزار منداڵ لەکەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تایبەتە بەکەسوکارانی چەکدارانی داعش لەمەترسیدایە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارە مردن لەنێو ئەو منداڵانەی کەتەمەنیان لە خوار پێنج ساڵیدایە بەراورد بە سەرەتای ساڵی 2021 سێ هێندە بەرزبووەتەوە.  

  

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕؤژنامەی" تەلگراف"ی بەریتانی کە ( 17ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە، "ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان ئەندامبوون  لەڕێکخراوی داعش و لە ئێستادا لەگەڵ دایکیاندا لە کەمپی هۆل دەژین لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) کە لە ئێستادا لە ژێر سەرپەرشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیدایە ( هەسەدە)  نزیکەی دوو هەزار منداڵ دەبن".  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو منداڵانە لەدۆخێکی تەندروستی و ژینگەیی زۆر سەخت و دژواردا دەژین، بۆیە دەبێت جیهان بە هەند تێڕوانین بۆ ئەو دۆسییە بکات".  

 

ڕاپۆرتەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی ئاماژەیان بەوەکردووە، لە وەرزی هاوینی 2020دا تەنها لەماوەی پێنج ڕۆژ بەهۆی دۆخی ناڵەباری کەمپەکە هەشت منداڵ لەژێر تەمەنی پێنج ساڵانەوە گیانیلەدەستداوە".  

  

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی تەلەگراف، " ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کەمپی هۆڵ بەراورد بە سەرەتای ساڵی 2020 سێ هێندە زیادی کردووە، بە هاتنی وەزری زستان و سەرما و سۆڵەوە پێشبینی دەکرێت  ڕێژەکە بەرزتر بێتەوە".