گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێک دوای وەرگرتنی جەڵتە لێیدا

هەفتەی داهاتوو ئەو ڤاکسینە دەگاتە عێراق کە چوار وڵاتی ئەوروپی بەکارهێنانیان ڕاگرت

2021.03.13 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەفتەی داهاتوو ئەو ڤاکسینە دەگاتە عێراق کە چوار وڵاتی ئەوروپی بەکارهێنانیان ڕاگرت

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى هێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای "ئەسترازینیکا"ی بەریتانی-سویدی بڵاوکردەوە دوای ئەوەى چوار وڵاتی ئەوروپی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان ڕاگرت بەهۆی مردنی کەسێک دوای کوتانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی ئازاری 2021) دەڵێت، "ڤاکسینەکەى کۆمپانیای "ئەسترازینیکا" جارێ نەگەیشتووەتە عێراق، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەگات."

 

دەشڵێت، "لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەى بزانن چ بڕیارێک لەبارەى ڤاکسینەکەوە دەدەن بۆ ئەوەى بزانن ئایا بەکارهێنانی قەدەغە دەکرێت یاخود نا، بە تایبەت کە چوار وڵاتی ئەوروپی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان ڕاگرت تاوەکو ڕوون بێتەوە کە بوونی حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەهۆی جەڵتەوە بەهۆی ڤاکسینەکە بووە یاخود هۆکارێکی تری هەبووە."

 

ڕیاز حەلەفی جەخت دەکاتەوە کە "بەریتانیا زیاتر لە 10 ملیۆن ژەمی لەو ڤاکسینە بەکارهێناوە و هیچ کێشەیەکی لەوشێوەیەش ڕووی نەداوە."

 

وتیشی، لەئێستادا توێژەرەوان و زانایان لێکۆڵینەوە دەکەن بۆئەوەى بزانن ئایا ئەو حاڵەتەى ڕوودانی جەڵتە بەهۆی ڤاکسینەکە بووە یاخود نا، ئەگەر دەرکەوت پەیوەندی هەیە، ئەوە دەستبەجێ وەرگرتن و کوتانی هاوڵاتیان بەو ڤاکسینە ڕادەگرین."

 

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەش کرد کە "ناونوسینی هاوڵاتیان لەڕێگەی پێگە ئەلیکترۆنییەکانەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین هێشتا زۆر کەمە، لەوانە هاوڵاتیان متمانەیان بە پێگە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بۆیە پێویستە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بانگەشەی بۆ بکەین."

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار وڵاتی ئەوروپی بەکارهێنانی ڤاکسینی "ئەسترازینیکا"یان ڕاگرت وەک ڕێکارێکی پێشوەختە پاش ئەوەى کەسێک دوای لێدانی ڤاکسینەکە توشی جەڵتە بوو.

 

دەستەی تەندروستیی لە دانیمارک ڕایگەیاند، بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگیراوە.