گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

واشنتۆن:بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەپەیوەندیداین

2021.03.12 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
واشنتۆن:بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەپەیوەندیداین

ناس کورد- 

ڕاوێژکارى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کاروبارى ئاسایشى نەتەوەیى ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئاگاداربوون لەهەڵویستەکانى ئێران لەسەر ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئەمەریکا بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دروستکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جیک ساڵیڤیان ڕاوێژکارى سەرۆکى ئەمەریکا بۆکاروبارى ئاسایشى نەتەوەیی (12ى ئادارى 2021) لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرددووە ڕایگەیاند، لەئێستادا دیپلۆماسیەت لەگەڵ ئێراندا بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ بەردەوامە و لەڕێگەى ئەوروپا و کەناڵى ترى پەیوەندییەوە دەکرێت و ئەوانەش یارمەتیان دەدەن لەڕوونکردنەوەى هەڵوێستى ئێران بۆیان بەتایبەت لەسەر پابەندبوون بەڕێککەوتنى ئەتۆمى و پێدانى زانیارى پێیان لەو بارەیەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەمەریکا چاوەڕوانى بیرۆکەیە لەئێران لەبارەى هەنگاوەکانى داهاتوویەوە و واشنتۆنیش متمانەى بەخۆى هەیە کە دەتوانن بەرەو پێشەوە بچن بۆ هێنانە دى ئامانجەکانیان وەکو ڕێگریکردن لەئێران بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى ئەوەش بەڕێگاى دیپلۆماتى.

 

پێشتریش ئێران ڕەتیکردەوە جگە لەگەڕانەوەى پابەندییەکان بەڕێککەوتنى ئەتۆمى هیچ دۆسییەکى تر باسنەکرێت و داواشى لەئەمەریکا کرد هەنگاوى یەکەم سزاکانى سەر وڵاتەکەى لاببات.

 

لاى خۆشیەوە ئەمەریکا مەرجى ئەوەى دانا ئێران سەرەتا پابەندبێت بەئەرکەکانیەوە بەپێى ڕێکەوتنەکە پێش ئەوەى واشنتۆن بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە.