گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسەر سەردانەكەی پاپا مەحمود عەباس سوپاسنامەیەك ئاراستەی سیستانی دەكات

2021.03.12 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر سەردانەكەی پاپا مەحمود عەباس سوپاسنامەیەك ئاراستەی سیستانی دەكات

ناس کورد-

مەحمود عەباسی سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین و سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی نامەیەكی فەرمی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە كرد بۆ هەڵوێستە بەرگریكارەكانی لە فەلەستین لە میانەی سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ نەجەف.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەنامەكەدا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە مەحمود عەباس باس لەوەدەكات دیداری سیستانی و پاپا میژویی بووە و خستنەڕووی ئەو لەمپەرانەی لەخۆ گرتووە كە بەرەنگاری گەلان بووە بەتایبەت پرسی فەلەستین و نزای كردووە سیستانی پارێزراو بێت.