گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکان بۆ کەشوهەواى ڕۆژانى نەورۆز

2021.03.12 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ کەشوهەواى ڕۆژانى نەورۆز

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کەشناسى پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى ڕۆژانى جەژنى نەورۆز دەخاتەڕو و ئاماژە بەوە دەکات ێشبینى دەکرێت کەشى شارەکانى هەرێمى کوردستان بە سەقامگیرى دەمێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزاى بوارى کەشناسى (12ى ئازارى 2021) لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "لە ئەنجامی کۆتایھاتنی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکانمان لە سبەی شەمەوە  ١٣-٣ کەشو ھەوای ھەرێم سەقامگیر ئەبێتەوە و پلەکانی گەرمی قۆناغ بە قۆناغ بۆ ئاستی سەروو تێکرای ئاسایی بەرزدەبنەوە".

 

دەشڵێت " لە ناوەراستی ھەفتەدا رۆژانی ١٥ و ١٦ ی مانگ کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست کاردەکاتەوە سەر ناوچەکانمان بەشێوەی نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەدا ، کاریگەری لاواز ئەبێت بەگشتی و پلەکانی گەرمی لەو مەودایە بەرزبوونەوەی بەرچاو بە خۆیەوە ئەبینێت بە جۆرێک لە سەنتەری پارێزگاکاندا بۆ نێوان ٢٣ تا ٢٦ پلەی سلیزی بەردەبنەوە  و لەھەندێک ناوچەی سنوری گەرمیان و کەرکوک تا ٣٠ پلەی سلیزی".

 

لەبارەى کەشوهەواى شارەکانى کوردستانیش لە ڕۆژانى جەژنى نەورۆزدا ئەو شارەزایە رونیکردەوە "لە رۆژانی ١٧ی مانگ تا رۆژانی نەورۆز و رێکەوتی ٢٢-٣  کەش بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و ئەگەری ھاتنی شەپۆلی بارانبارین لاواز ئەبێت لەو مەودایەدا ، پلەکانی گەرمی لە ئاستی سەروو تێکرای ئاسای ئەبن کەش فێنک بۆ نیمچە گەرم ئەبێت.