گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى سوتاندنى خۆپیشاندەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رونکردنەوە دەدرێت

2021.03.12 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى سوتاندنى خۆپیشاندەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

پۆلیسى شارى موسەننا لەبارەى هەواڵى سوتاندنى خۆپیشاندەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە خۆپیشاندەرەکە خودى خۆى هەستاوە بەو کارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راگەیاندنى پۆلیسى شارى موسەننا (12ى ئازارى 2021) لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد " بەشێک لە پەیجەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سوتێنراوە".

 

بەگوێرەى رونکردنەوەکە، ئەو خۆپیشاندەرەى کە سوتاوە هەستاوە بە ئاگرگرتن لە ئۆتۆمبێلێکى هێزە ئەمنییەکان و بەهۆى ئەو کارە نایاساییە خۆى سوتاندووە.