گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڕەشەى نوێى قائانى لە ئەمەریکا ’گوێ لەدەنگى ئێسکى شکاوى سەربازەکانتان بگرن’

2021.03.12 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەى نوێى قائانى لە ئەمەریکا ’گوێ لەدەنگى ئێسکى شکاوى سەربازەکانتان بگرن’

ناس کورد- 

فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران ڕایگەیاند، لەکاتێکى گونجاودا ئەمەریکا گوێى لەدەنگى ئێسکى شکاوى سەربازەکانى دەبێت، بۆ ئیسرائیلیش هۆشدارى ئەوەیدا کە ئەو دیوارە دەڕۆخێنن کە بەدەورى خۆیدا دروستى کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسماعیل قائانیى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى سەربە سوپاى پاسدارانى ئێران (12ى ئازارى 2021) لەمیانەى پێشکەشکردنى وتەیەکدا لە مەراسیمى "شەهیدانى خەیبەر"دا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووەئاماژەى بەوە کرد، بەکوشتنى قاسمى سولەیمانى ئەمەریکا بۆ هەموو جیهان سەلماندى کە تاوانبارە و لەکاتێکى گونجاویشدا ئەمەریکا گوێى لەدەنگى شکاندنى ئێسکى سەربازەکانى دەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هێزە بەرگریکارەکان لەسەرتاسەرى جیهاندا بەدەستى بەتاڵەوە لەگەڵ هێزە لوتبەرزەکاندا کە چەکیان بەدەستەوەیە شەڕ دەکەن و بەرپەرچیان دەدەنەوە.

 

بەوتەى قائانیى، هێزە بەرگریکارە فەڵەستینى و یەمەنییەکان بێ ئەوەى پارەیەکیان لەبەردەستدابێت کەچى خۆیان موشەک دروستدەکەن.

 

فەرماندەى فەیلەقى قودس باسى لەوەش کردووە، چەکدارە یەمەنییەکان بەئەنجامدانى 8 ئۆپراسیۆنى سەرکەوتوو لەماوەى 10 ڕۆژدا کەپێگەکانى سعودیەیان کردە ئامانج جیهانیان تووشى سەرسوڕمان کرد.