گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەولێر؛ لەبارەى گۆڕینى ڕەنگى ئاوى ماڵان ڕونکردنەوە دەدرێت

2021.03.12 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لەبارەى گۆڕینى ڕەنگى ئاوى ماڵان ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بەرپرسی هۆبەی تاقیگەی ئاوی هەولێر رونکردنەوەیەکى لەبارەى گۆڕینى ڕەنگى ئاوى ماڵان بڵاوکردەوە و گۆڕینى رەنگەکە شیدەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێرش عەبدوڵڵا، بەرپرسی هۆبەی تاقیگەی ئاوی هەولێر (12ى ئازارى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد،  ماوەیەکی زۆره چەند كۆمپانیایەک بەناوی  ئەوەی  گوايه ئاوی  ماڵان پيسه، تێستی ئاوەکان دەکەن به شێوەیەکی چەواشەکاری  بەڵام ئێمە وەک تاقيگەی ئاوی هەولێر ئەوە ڕەتدەکەینەوە کە توانەوەی یەکێک لەو دوو جەمسەرەی کە لەناو ئاوەکە دادەنرێت، بە هۆی روودانی كارلێکی كيمیکی لەگەڵ خوێیەکە دەبێتە دروستبوونی هایدرۆکسیدی ئاسن، بەهۆی ئەوەش ڕەنگی ئاوەکە زەرد دەبێ.

 

بەگوێرەى رونکردنەوەکە"یەکێک لە جەمسەرەکان لە ئاسن دروست کراوە بۆیە لە ئاوەکە گۆڕانکاری بەسەردێ و لەگەڵ خوێیەکە دەست بە توانەوە دەکات و ڕەنگی ئاوەکە دەگۆڕێت، بەڵام جەمسەری دووەم لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت، لێرە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە ئاوی شارە خۆشەویستەکەمان هەولێر هیچ گرفتێکی نییە و زۆر پاکە لە ڕووی زانستییەوە و باشتریشە لە ئاوی کانزایی کە ڕۆژانە زۆرینەی خەڵکی بەکاری دەهێنن".

 

هاوکات کارى ئەو کۆمپانیایانە بە فێڵکردن لە هاووڵاتیان دەزانێت و دەڵێت "ئەوەی باسمان کرد لەم ئاوەی کە تایبەتە بە کۆمپانیاکە، کاتێک کە ئاوەکەی خۆیان تێست دەکەن هیچ گۆڕانێک ڕوونادات چونکە ئاوەکەی خۆیان هەموو جۆرە خوێیەکی لێ داماڵراوە بۆ ئەوەی ڕەنگی نەگۆڕێت و فێڵ لە هاووڵاتیان بکەن".