گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری ڕووداوەکە

زڕباوکێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتەسەر منداڵێکی دوو ساڵانی هاوسەرەکەی و دەیکوژێت

2021.03.12 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
زڕباوکێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتەسەر منداڵێکی دوو ساڵانی هاوسەرەکەی و دەیکوژێت

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی، بڵاویکردەوە، تاونێکی ترسناک و قێزەون خەڵکی ناوچەیەکی خۆرهەڵاتی ئەڵمانیای توشی شوک کردووە، کاتێک زڕپیاوێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی هاوسەرەکەی و بەشێوەیەکی دەڕندانە کوشتوویەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی (هەینی 12ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆکردووە، لە شارۆچکەی کڤەرفۆرت لە هەرێمی "ساکسۆنی-ئەنهالت" لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، زڕباوکێک بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی هاوسەرەکەی و ئازاری جەستەیی داوە." 

 

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە، "پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە  کە ناوی یەکەمی دێنیس بوو و بە دەستدرێژیکردنە سەر ئەو منداڵە و کوشتنی تاوانبارکراوە"

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دوای دەستگیرکردنی بکوژی منداڵەکە، پۆلیس  30  گرتە ڤیدیۆیان لە تەلەفۆنەکەیدا دۆزیەوەتەوە کە تییدا دەردەکەوێت کە ئەو زڕباوەکە چەند جارێک  دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی بۆ سەر منداڵەکە ئەنجامداوە". 

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکاندا، تاوانبارەکە پاساوی تاوانەکەی بۆ ئەو گەڕاندووەتەوە کە منداڵەکە بووەتە هۆکاری دروست بوونی کێشە لەنێوان ئەو و باوکی ڕاستەقینەی منداڵەکە کە ویستوویەتی  منداڵە کە لە دایکی وەربگرێتەوە".

 

ئەوەشی وتووە، کاتێک لە منداڵەکەی داوە فشاری دەرونی کەمبووەتەوە وهەستی بە ئاسودە بوون کردووە، بۆیە چەند جارێکی دیکە  بەنهێنی چووەتە ژووری منداڵەکەوە و بەدڕندانە لێداوە بۆ ئەوەی توڕەیی بڕوێنێتەوە "

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە، ئەوەی سەیر بووە دایکی منداڵەکەش هەرچەندە ئاگاداری ڕووداوەکەن بووە و ئەو کارانەی هاوسەرەکەی بووە بەرامبەر منداڵەکەی، بەڵام هەوڵی ڕاگرتنی نەداوە، هەربۆیەوە ئەویش " ڕووبەرووی دادگا دەکرێتەوە.