ناس کورد-
ئەو شەپۆلی ڕەشەبا و خۆڵبارینەی پێشبینی دەکرا، چەند ناوچەیەکی عێراق بگرێتەوە لە پاشنیوەڕۆی ئەمرۆدا گەیشتە بیابانەکانی نەجەف و کەربەلا و ئەنبار و چەند شارێکی دیکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دەست "ناس کورد" کەوتوون، بەهۆی خۆڵبارینەوە مەوداوی بینین زۆر کەمبووەتەوە و ڕەشەبایەکی بەهێزیش لەو ناوچانە هەڵی کردووە.
پێشتر حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان داوە لەوەی، کەشوهەوای ئەمڕۆ بەهۆی خۆڵبارینەوە گونجاو نییە بۆ گەشت و چوونەدەرەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و هەروەها کاریگەرییەکانی تۆز و خۆڵبارینەکە لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و دروستبوونی هەستیاری.