ناس کورد-
توێژینەوەیەکی زانستیی ئەمەریکی ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەهیچ شێوەیەک نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان لەسەر دەرنەکەوتووە و ناچارنەبوون چارەسەر وەربگرن، ئەگەری هەیە دواتر توشی 30 کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر ببنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستیی ئەمەڕیکی کە (هەینی 12ی ئازاری 2021) لەگۆڤاری "میدرکسف" بڵاوکراوەتەوە و " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، ئاماژە بەوەکراوە، " کۆمەڵێک توێژەر لە کالیفۆرنیا سەرنجیان لەسەر ئەو کەسانە بووە کە کاتێک توشی کۆرونا بوون نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە و پێویستیان بە چارەسەر نەبووە و توێژینەوەکە زیاتر لە هەزار و 400 تۆماری پزیشکی ئەلیکترۆنی ئەو کەسانەی شیکردوەتەوە."
توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، " دوای دوو مانگ لە 32٪ی ئەوانەی کە توێژنەوەکەیان لەسەر ئەنجامدراوە دوچاری 30 کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر بوونەتەوە کە بریتی بووە لە کێشەی هەرس، دڵەڕاوکێ، خێرایی لێدانی دڵ، ئازاری خوارەوەی پشت و کێشەکانی دیکە کە کاریگەریان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەبووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو کەسانە توانای کارکردن و جێبەجێکردنی کارەئاساییەکانیان بە بەراورد بە ماوەی پێش توشبوونیان کەمبووەتەوە و توشی گرفت بوون".
هاوکات ئەنتۆنی ڤاوچی، سەرۆکی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمەریکا، لەو باەریەوە وتویەتی، " نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تا 9 مانگ درێژخایەن دەبێت و پێدەچێت ئەو کێشانە دواتر زیاتر گەشەبکەن، سروشتی تەندروستی و خووی ڕۆژانەی کەسەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر توندی یان ئاسانی کێشەکان".
تائێستا زیاتر 38 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کۆی گشتی ئەو کەسانەشی کە بە پەتاکە گیانیلەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لەدوو ملیۆن 750 هەزار کەس.
لەمانگی 12ی ساڵی 2019وە یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین تۆمارکرا و دواترنەخۆشییەکە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبوویەوە.