ناس کورد-
هەریەکە لە ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆکى پارتى ئایندە و عەلی بابا جان، سەرۆکى پارتى دیموکراسى و پێشکەوتن داوا لە حکومەتەکەی ئەردۆگان دەکەن هەڵوێستى توندیان بەرامبەر پولەکەى هەرێمى کوردستان هەبێت کە بۆ پاپا فرانسیس دروستکرابوو
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دواى کۆبوونەوەی ئەحمەد داود ئۆغڵۆ و عەلی باباجان لە ئەنقەرە (هەینی 12ی ئازاری 2021) داود ئۆغلۆ بە ڕۆژنامەنوسانی رایگەیاند، " دەبێت رێز لەسەروەرى کۆمارى تورکیا بگیرێت ئەمە بابەتێکە قابیلی قبوڵ نییە، دەبێت حکومەت و ئەردۆگان هەڵوێستێکى توند و ڕوونتریان بەرامبەر دروستکردنى ئەو پولە هەبێت".
هاوکات عەلی باباجان ڕایگەیاند، ئەگەر دروستکردنی ئەو پولە راست بێت، هەرگیز قبوڵکراو نییە، بەڵام ئەمە بابەتێکى بێسودە و پێویست ناکات هەر قسەى لەسەر بکرێت.
رۆژی 7ی ئەم مانگە لە کاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، چەند پولێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەبەردەم پاپا فرانسیس نمایشکران و یەکێک لە پوولەکان کە نەخشەی کوردستانی لەسەربوو بووەهۆی توڕەکردنی تورکیا.