گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەی ژنەکە چی دەڵێت؟

ئەو پیاوەى گێچەڵى سێکسى بە منداڵەکە کرد: تەنها گاڵتەم لەگەڵ کردووە

2021.03.12 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوەى گێچەڵى سێکسى بە منداڵەکە کرد: تەنها گاڵتەم لەگەڵ کردووە

ناس کورد- 

گێچەڵى سێکسى پیاوێک بە کچێکى منداڵ بووە جێى باس و خواستى ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هاشتاگى "لێپرسینەوە لە گێچەڵکەر بکەن" بووە بەربڵاوترین هاشتاگ لە جیهانى عەرەبیدا و بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داواى سەپاندنى قورسترین سزایان دەکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوەشى بووە جێى سەرنجى بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ژنێک بوو کە بە توندى بەرەو ڕووى پیاوەکە وەستایەوە و بەرگرى لەو منداڵە کرد کە 7 ساڵى تەمەنى تێنەپەڕاندووە و گرتەى ڤیدیۆیى کارەکەشى بڵاوکردەوە و ناوبانگێکى زۆرى پەیدا کرد و چەندین پۆستەرى لەسەر دروستکرا و کرایە پاڵەوانى زنجیرە تەلەفزیۆنى و کارتۆنیەکان.

 

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵى میسر داواکارى گشتى لێکۆڵینەوەى لە ڕوداوەکە دەستپێکردوە و شایەتحاڵەکانى بانگهێشت کردووە و ئەو ژنەى ڕوبەڕوى پیاوەکە بووەوە باسى لەوەکردوە، لە ڕێگەى کامێراى جێگیرى ئەو کارگە پزیشکیەى کارى تێدا دەکات ڕوداوەکەى بینیوە و دەستبەجێ چووەتە دەرەوە بۆ وەستاندنى، کاتێک پیاوەکە بینیویەتى وازى لە منداڵەکە هێناوە و کچە بچوکەکە هەڵاتووە لە دەستى.

 

ئەو ژنە جەختیلەوەشکردوەتەوە، ڕوبەڕوى پیاوەکە بووەتەوە بەهۆى ئەو کارەى ئەنجامیدا و دواى ئەوەشى زانیویەتى کە کامێراى چاودێرى کارەکەى تۆمار کردووە پیاوەکە ئەو ناوەى جێهێشتووە.

 

لاى خۆیەوە سەعد لوتفى کە کلینێکس فرۆشە و لە ناوچەکەیە دەڵێت، "لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاگادارى ڕووداوەکە بووم، ئەو منداڵە و کەسوکارى دەناسم، ئەوان خەڵکێکى زۆر سادەن و هەوڵى ئەوە دەدەن لە ڕێگەى فرۆشتنى کلینێکس و کارى سادەوە وەک شوشتنى ئۆتۆمبێل و ناوەوەى تەلارەکان بژێوى ژیانیان دابین بکەن."

 

باسى لەوەشکردوە، ناوچەى مەعادى کە ڕووداوەکە تێیدا ڕوویدا یەکێک لەو ناوچە ناسراوەکان کە تێێدا گێچەڵى سێکسى بە ژنان دەکرێت، بەڵام هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات گێچەڵ بە کچێکى 7 ساڵان بکرێت، داواش دەکات توندترین سزاى ئەو کەسە بدرێت بۆ ئەوەى ببێتە نمونە بۆ کەسانى تر.

 

بەپێى زانیاریەکان، دەستدرێژیکەرە بە داواکارى گشتى وتووە کە ئەو کچە منداڵە دەناسێت و ڕۆژانە کلینێکسى لێکڕیوە و مەبەستى نەبووە گێچەڵى سێکسى پێبکات و تەنها گاڵتەى لەگەڵدا کردووە.

 

دانیشتووانى ناوچەکە ئەو ژنەى گرتە ڤیدیۆکەى بڵاوکردوەتەوە بە پاڵەوان ناودەبەن و جەختلەوەشدەکەنەوە، ئەگەر ئەو کارەى نەکردایە ئەوا کەس نەیدەزانى کە ڕوویداوە.