گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

چاکبووانی کۆرۆنا توشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە دەبن؟.. بەرپرسێک وەڵامدەداتەوە

2021.03.12 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
چاکبووانی کۆرۆنا توشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە دەبن؟.. بەرپرسێک وەڵامدەداتەوە

ناس کورد- 

سەرۆکی دەسەڵاتی پاراستنی بەکاربەری ڕوسیا، جەختیکردەوە ئەوانەی پێشتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون یان ڤاکسینی دژبە پەتاکەیان لەخۆداوە توشی ڤایرۆسە گۆڕاوەکە نابنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" (  12ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، " ئانا پۆپۆڤا، سەرۆکی دەسەڵاتی پاراستنی بەکاربەری ڕوسیا، لە میانەی بڵاوکردنەوەى ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاندووە، "ئەو کەسانەی کە پێشتر توشی  پەتای کۆرۆنا بوون، توشی ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەکە نابن کە لە سەرەتا لە وڵاتی بەریتانیا سەریهەڵدا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسانەی کە یەکێک لە ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە توشی نەخۆشییەکە نابنەوە، چونکە ئەو دژە تەنانەی لەخوێنیاندا دروستبووە بەشێوەیەکی کارا دوچاری توخمە نوێیەکە دەبێتەوە".  



پۆپۆڤا ئەوەشی وتووە،" دامەزراوەکەمان تاقیکردنەوەی  چڕی ئەنجامداوە لەسەر ئەو کەسانەی  کە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆبوون لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هەڵگری  ڤایرۆسە گۆڕاوەکە بوون بۆ ئەوەی ڕێگریی بکەین لە بڵاوبوونەوەی".